46 به‌نزینخانه‌ی دیكه له هه‌ولێر داخران
ئه‌و رێكاره به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی كوالیتی به‌نزین و فرۆشتنی به‌نزینی خراپ به هاووڵاتییان گیراوه‌ته به‌ر

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ولێر داخستنی 46 به‌نزینخانه‌ی دیكه‌ی له سه‌نته‌ری شار و ده‌وروبه‌ری راگه‌یاند، كه ده‌ستكاری كوالیتی به‌نزینیان كردبوو و به‌نزینی خراپیان به هاووڵاتییان فرۆشتبوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه: بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی بە هاووڵاتیان دەیفرۆشن و له‌به‌رامبه‌ر دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین، لەماوەی دوو هەفتەدا (46) بەنزینخانەی ديكه لە هەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و رێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر".
وه‌ك جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، "کۆی گشتی ئەو بەنزینخانانەی لەسەرەتای ئەم مانگەوە تا ئەمڕۆ سزادراون، ژماره‌یان (122) بەنزینخانەیه، لەو ژمارەیەش (3) بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتیى به‌نزین، ناوەکانیان بڵاودەکەینەوە".
ناوی بەنزینخانەکان:-
یەکەم/ بەنزینخانەی فیرارى
دووەم/ بەنزینخانەی هیوا/ تەیراوە
سێیەم/ بەنزینخانەی رۆڤا
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "هاووڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان، دڵنیا دەکەینەوە، تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەك، کە بەنزینى خراپ به هاوڵاتییان ده‌فرۆشن و دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین، لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەك لە بەنزینخانەکان و فرۆشتنى بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى کوالێتیەکەى، به زووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە".
H.B