زێلینسكی: دەمه‌وێت هەموو ئۆکرانیا ئازاد بکرێت
"هێزەکانی رووسیا باجێکی قورس دەدەن"
K24- هه‌ولێر:
ڤۆلۆدیمیر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاشكرای ده‌كات، دەمه‌وێت هەموو ئۆکرانیا له چنگی رووسه‌كان ئازاد بکرێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، رووسیا هێندە لاوازکراوه ساڵانێک دەخایەنێت تا بگەڕێنەوە بۆ بارودۆخی پێشووی.
ئاڤریل هاینز، بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا، لە میانی گفتوگۆیەکدا لەگه‌ڵ دامەزراوەی سیاسی سیلڤرادۆ و کۆمپانیای تەکنەلۆژیای گووگڵەوە رایگەیاند، لەم قۆناغەدا هەڵسەنگاندنمان ئەوەیە هێزە زەمینییەکانی رووسیا هێندە لاوازکراوه ساڵانێک دەخایەنێت تا بگەڕێنەوە بۆ بارودۆخی پێشووی.
هاینز گوتی: "تەنانەت ئامانجە سەربازییە کورتخایەنەکانیان لە ئێستادا ناتوانرێت لە لایەن رووسیاوه بەدیبهێنرێن، لە روانگەی ئێمەوە چەند مانگی داهاتوودا پوتن ده‌گاتە ئەو باوەڕەی رێك بكه‌وێت".
هاینز دەشڵێت، "ئێمە بۆ ئەوەی بە روون و ئاشکرا قسە بکەین، لە ئێستادا دەرفەتێک نابینین بۆئەوەی مۆسكۆ و كیێڤ بگەنە رێککەوتنێکی ئاشتیانە".
هاینز راشیگەیاند، رووسیا کۆنترۆڵی نزیکەی 20%ـی خاكی ئۆکرانیای كردووه، بە درێژایی هێڵێکی شەڕ کە 1100 کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە.
سەرەتای ئەم هەفتەیە سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلینسكی بە جۆ بایدن و سەرکردەکانی گروپی G7ـی راگەیاند، خواستی ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ جەنگەکە کۆتایی پێبێت.
هەروەها زێلینسكی راشیگه‌یاند، دەیەوێت هەموو ئۆکرانیا له چنگی رووسیا ئازاد بکرێت، لەنێویاندا کریمیا، کە مۆسكۆ لە ساڵی 2014 دا دوای لەشکرکێشییەکی دەمودەست ئەو هەرێمەی داگیرکرد.
لەم نێوەندەدا ئەمەریکا و بەرپرسانی سەربازی بەریتانیا هۆشدارییانداوە کە هێزەکانی رووسیا باجێکی قورس دەدەن.
راپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن هێزەکانی ئۆکرانیا چوار سیستەمی موشەکی تۆپخانەی ئاست بەرزی گەڕۆکیان لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ دابینکراوە، کە بە HIMARS ناسراوە و لە کاردان ، لەگەڵ چوار سیستەمی دیکە کە بڕیارە لە هەفتەکانی داهاتوودا بگەنە ئۆکرانیا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له میانی به‌شداری كردنیان له لووتكه‌ی ناتۆ له مه‌درید رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا بوونی خۆی له ئه‌وروپا به‌هێز كردووه، له وڵاتانی باڵتیكیش هێزه‌كانیان بڵاوه پێده‌كه‌ن.
بایدن له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له رۆژانی داهاتوودا واشنتن 800 ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌ش به ئۆكرانیا ده‌كات.
هه‌روه‌ها بایدن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "پوتن پێی وابوو ده‌توانێت شكست به ئێمه بێنێت، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه روویدا".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "به پوتنم راگه‌یاند، هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا، ناتۆ به‌هێز و یه‌كگرتوو ده‌كات، ئێمه خاوه‌نی به‌هێزترین ئابوورین له جیهاندا، ئێمه سه‌ركردایه‌تی جیهان ده‌كه‌ین".
بایدن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، "مۆسكۆ 50 ساڵ له‌وه‌ی به‌ده‌ستیان هێنا، دواكه‌وت".