عێراق.. پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن
خۆڵبارین ده‌بێت

K24- هه‌ولێر:
كه‌شناسێكی عێراقی پێشبینی ده‌كات سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما داببه‌زن، خۆڵبارینیش له هه‌ندێك ناوچه به‌رده‌وام ده‌بێت.
حوسێن ئه‌سه‌دی، كه‌شناسی دیاری عێراق له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، له سبه‌ی شه‌ممه 2ـی تهمموز / یۆلیۆی 2022ـه‌وه پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن، خۆڵبارین له به‌شێك له شاره‌كانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و كه‌شناسه عێراقییه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، خۆڵبارین نیمچه چڕ شاره‌كانی باشوور، كه‌ركووك و به‌غدا داده‌پۆشێت، ره‌نگه له پارێزگای سه‌لاحه‌دین به چڕی رووبدات.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه شه‌پۆلێكی گه‌رما رووی له ناوچه‌كانی عێراق كردووه، به‌تایبه‌ت به‌غدا و باشووری ئه‌م وڵاته، به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان له هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كان بۆ چه‌ند رۆژێك داده‌به‌زن.