فرانس پرێس: ئه‌مڕۆ ئاخونزاده له كابول بوو
"تێیدا داوای یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌فغانستان كرد"
K24- هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مینجار دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له وڵاته‌كه‌یان، سه‌ركرده‌ی باڵای بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كۆبوونه‌وه‌ی باڵای كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كان له كابول ده‌ركه‌وت.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1ـی تهمموز / یۆلیۆی 2022 هیبه‌توڵڵا ئاخونزاده، رێبه‌ر و كه‌سی یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان له میانی به‌شداریكردنی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ 3 هه‌زار كه‌سایه‌تی ئایینی دوور له‌كامێراكان به‌شداربوو.
هه‌روه‌ها فرانس پرێس ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئاخوندزاده له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد، تێیدا داوای یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌فغانستان كرد.
ئاژانسی هه‌واڵی بهختاری ئه‌فغانی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، هیبه‌توڵڵا ئاخونزاده له باشووری قه‌نده‌هار ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، به‌رده‌وام دوور له وێنه‌گرتن له بۆنه تایبه‌ته‌كان به‌شدار ده‌بێت.