بەهۆی شەڕی داعش سێ هەزار ماڵ لە باشیک تاڵان و وێران کراون
تەنیا 5%ی دانیشتووانی باشیک قەرەبووکرانەتەوە

K24 - هه‌ولێر:
لە سەردەمی داعشدا زیانێکی زۆر بەر ماڵ و موڵکی دانیشتووانی شارەدێی باشیك کەوت، بەپێی داتا‌کان زیاتر لە سێ هەزار خانووی خەڵك لەو سنوورە تاڵانکراوە و دوای رزگارکردنی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش‌یش حکومەتی عێراقی بڕیاریدا قەرەبووی زیان لێکەوتووان بکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا سەدا 5ـی دانیشتووانی باشیک قەرەبووکراونەتەوە.
سیروان سه‌عدوڵڵا هاووڵاتییه‌كی ناوچه‌كه‌یه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه خانووه‌كه‌ی ئاوه‌دان كردبووه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له ئۆپه‌راسیۆنی ئازانكردنهوهی مووسڵ، به چه‌ند چركه‌یه‌ك خانووكهی له‌ناوچوو، ماوه‌ی 3 ساڵه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات حكومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی بكاته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچی وه‌رنه‌گرتووه.
سیروان گوتی: به 10 ده‌فته‌ر دۆلار زه‌ویم كڕی و به دوو نهۆم ئاوه‌دانم كرده‌وه، 50 هه‌زار دۆلاریش بۆ ماڵه‌كه‌م، هه‌مووی به چه‌ند چركه‌یه‌ك له‌ناوچوو، ماوه‌ی 3 ساڵه حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنی پێداوم قه‌ره‌بووم بكاته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ دیار نییه، جگه له‌وانه‌ش، كارگه‌ی بلۆكم هه‌بوو، ئه‌ویش نه‌ما، چوار ملیۆن دینارم له هاتووچۆ خه‌رج كرد تا قه‌ره‌بووم بكرێمه‌وه، هه‌ر هیچیان نه‌دامێ، ئێستا له خانووی كرێ ده‌ژیم.
به‌رپرسانی ئیداری له پارێزگاری نه‌ینه‌وا و خه‌ڵكی ناوچه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه‌موكوڕییه‌كه له حكومه‌تی عێراقه، تا ئێستا قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌ی جێبه‌جێنه‌كردووه.
دوای ئازادكردنی ناوچه‌كه، حكومه‌تی عێراق هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا خه‌ڵكه‌كه بۆ زێدی خۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا قه‌ره‌بووی زیانلێكهوتووان بكاته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه ته‌نیا پشتی به رێكخراوه خێرخوازییه‌كانه‌وه به‌ستووه و به‌شێك له خانووه‌كان نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه.
سیروان رۆژبه‌یانى، جیگری یه‌كه‌می پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، چه‌ندان جار نووسراومان بۆ به‌غدا كردووه، كه ئاسانكاری بۆ خه‌ڵكه‌كه بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا له شه‌ڕی داعشدا گه‌وره‌ترین زیانی به‌ركه‌وتووه.
باشیك گه‌وره‌ترین ناحیه‌یه له قه‌زای مووسڵ، به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه زیاتر له 3 هه‌زار خانوو و ماڵی هاووڵاتیان وێران بوون و خه‌ڵكێكی زۆری زیانی به‌ركه‌وت، به‌ڵام تا ئێستا 5%ی خه‌ڵكه‌كه‌ی قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه.