سوید: ئه‌و كورده داواكراوانه‌ی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سویدن راده‌ستی توركیا ناكه‌ینه‌وه
"ته‌نها ئه‌وانه راده‌ستده‌كه‌ین، كه له سویدن و هاووڵاتی سویدی نین"
K24- هه‌ولێر:
سەرۆك وەزیرانی سوید رایگەیاند، دەزانم لەناو کۆمەڵگەی کوردی نیگەرانیەکی زۆر هەیە سەبارەت بە پرسی رادەستکردنەوەی ئەو کەسانەی تورکیا داوایکردوون، بەڵام هیچکات هاووڵاتی سویدی رادەست ناکەینەوە.
سەرۆك وەزیرانی سوید گوتی: ئەو کەسانەشی هاووڵاتی سویدی نین و تورکیا داوایان دەکات، بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتیەکان و یاساکانی سوید پەیوەست بە رادەستکردنەوەی داواكراوان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
ماگدالینا ئەندێرسن، سەرۆك وەزیرانی سوید له درێژه‌ی گوته‌كانیدا له كمیانه‌ی پرێس كۆنفرانسێكدا دووپاتیكرده‌وه، "دەزانم ئێستا لەناو کۆمەڵگەی کوردی نیگەرانیەکی زۆر هەیە، پێموایە دوو بابەت زۆر گرنگن باسیان لێوە بکرێت، یەکێك له‌وانه ئه‌وه‌یه، كه هیچکات هاووڵاتی سویدی رادەستی تورکیا ناکەینەوە، چونکە دەزانم هەندێکیان هاووڵاتی سویدین و زۆر نیگەرانن، بەدڵنیاییەوە هیچکات ئەو هاووڵاتیە سویدیانە رادەست ناکرێنەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "لەبارەی ئەوانی دیکەوە، ئێمە بەگوێرەی یاساکانی سوید و یاسای نێودەوڵەتی مامەڵە لەگەڵ رادەستکردنەوەیان دەکەین".
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، "هەر وڵاتێك لەناویشیاندا تورکیا داوای رادەستکردنەوەی کەسێك لە سوید بکات، دەسەڵاتێکی سەربەخۆ لە سوید هەیە، كه ئەوان بەگوێرەی یاساکانی سوید و یاسا نێودەوڵەتیەکانی پەیوەست بە رادەستکردنەوەی داواكراوان، وەڵامی ئەو داواکارییە دەدەنەوە".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك هه‌ریه‌ك له توركیا، سوید و فینله‌ندا یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان له په‌راوێزی لووتكه‌ی ناتۆ له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیان واژوو كرد، به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی یاداشته‌كه، ده‌بێت سوید 73 كه‌سی داواكراو له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه راده‌ستی توركیا بكاته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا توركیا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به ئه‌ندامبوونی هه‌ریه‌ك له سوید و فینله‌ندا له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی، ناسراو به "ناتۆ" ده‌دات.
ئه‌و 73 كه‌سه‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه له‌ی سوید داواكراون، ژماره‌یه‌كیان سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن و هه‌ندێكیشیان ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه‌ی فه‌تحوڵڵا گویله‌نن، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی دیكه‌ی لایه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی توركیا، كه به تیرۆرست ناویبردوون.
H.B
