كچی ره‌فسنجانی به پڕوپاگه‌نده‌كردن دژی كۆماری ئیسلامی تۆمه‌تبار ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
فائیزه‌ی كچی عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسنجانی، سه‌رۆكی پێشووتری كۆماری ئیسلامی ئێران به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌كردن له دژی كۆماری ئیسلامی رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه.
داواكاری گشتیی تاران، عه‌لی ساڵحی، رایگه‌یاند، ره‌شنووی تۆمه‌ته‌كان ئاماده كراوه و تۆمه‌تی چالاكی و پڕوپاگه‌نده‌كردن له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران دراوه‌ته پاڵ فائیزه.
فائیزه، پێشتر ئه‌ندامی شورای كۆماری ئیسلامی و چالاكوانی بواری مافه‌كانی ژنانه و له مانگی نیسانی رابردوو له گفتوگۆیه‌كی رادیۆییدا ره‌خنه‌ی له سیستمی كۆماری ئیسلامی گرتبوو.
له‌و گفتوگۆیه‌دا، فائیزه وتبووی: ئه‌گه‌ر تاران داوا بكات، ئه‌مه‌ریكا سوپای پاسداران له لیستی ره‌شی تیرۆر ده‌ربهێنێت، ئه‌وا زیان به به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ئێران ده‌گه‌یه‌نێت.
لابردنی ناوی سوپای پاسداران له لیستی رێكخراوه تیرۆیستییهكانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه له ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م دانووستانه‌كانی ڤیه‌ننای تایبه‌ت به ژیاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك.
سه‌رچاوه: AFP