هه‌ڵمه‌تێكی پاكتاوكردن له‌ناو سوپای پاسداران ده‌ستیپێكردووه
گومان ده‌كرێت سیخوڕه‌كانی ئیسرائیل له‌ناو ریزه‌كانی سوپای پاسداران هه‌بن

K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ته‌له‌گراف"ی به‌ریتانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی پاكتاوكردن له‌ناو ریزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی گومانی زۆر له بوونی ژماره‌یه‌ك سیخوڕی ئیسرائیلی له‌ناو سوپای پاسداران.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، دوای دوورخستنه‌وه‌ی حوسێت تائیب، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی، ژه‌نه‌راڵێكی دیكه‌ی سوپای پاسداران ده‌ستگیركراوه.
ئەو رۆژنامەیە کۆمەڵێك رووداوی خستووه‌تە روو، کە به گوته‌ی خۆی بوونەتە هۆی شەرمەزارکردنی رژێمی ئێران و لە کارلادانی تائیب، لەوانەش: گومانی كۆماری ئیسلامی لە تیرۆرکردنی دوو زانای ئەتۆمی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە، هاککردن و بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامە گرنگەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و هۆشداریانهش داوه، كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌ركراون سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له هاووڵاتییانی ئیسرائیل له توركیا بڵاوكراونه‌ته‌وه، له هه‌مان كاتدا ئاشكراكردنی ده‌ستگیركردنی شانه‌یه‌كی سه‌ر به هه‌واڵگری ئێران له توركیا.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه، به‌رپرسێكی ئیسرائیلی كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، رایگه‌یاندووه، ئه‌و زانیارییانه‌ی ئیسرائیل بڵاویكردوونه‌ته‌وه، بوونه‌ته هۆی شۆكێكی گه‌وره بۆ ئێرانیه‌كان و وه‌ك "وه‌شاندنی زللـه‌یه‌ك له روخسار وا بوو".
ته‌له‌گراف له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیسرائیلی گواستییه‌وه، ئه‌و زنجیره رووداوانه به‌شێكن له تاكتیكێكی نوێ به ناوی (عه‌قیده‌ی هه‌شتپێ) بۆ تێكدانی هه‌واڵگری ئێران.
ڕۆژنامەی تێلیگراف لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، ئەم زنجیرە ڕووداوە بەشێکە لە تاکتیکێکی نوێ بەناوی "دکتۆرینی ئۆکتۆپوس"، بۆ تێکدانی هەواڵگری ئێران.
ئه‌و سه‌ركرده ئیسرائیلیانه سەرکردایەتی ئێرانیان بە "سەری هه‌شتپێیه‌ك" چواندووه و دووپاتیانكردووه‌ته‌وه، چەکەکانی ئێران نوێنەرایەتی "گرووپی جیاوازی بریکارەکانی ئێران دەکەن کە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بڵاوبوونەتەوە، بە تایبەت لە سووریا و لوبنان".
رۆژنامەکە بەو ئەنجامە گەیشتووە، کە ئیسرائیل لە وه‌شاندنی گورزه‌كه‌ی راستەوخۆ بەرەو ئامانجکردنی سەری ههشتپێیهكه چووه.
هه‌روه‌ها باسی له گۆڕینی حوسێن تائیب، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری به محه‌مه‌د كازمی، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی پاراستنی پێشووی سوپای پاسداران كردووه، كه ئه‌و یه‌كه‌یه سه‌رپه‌رشتی چاودێری ناوخۆیی ده‌كات و به گوته‌ی خۆی، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه ئێران ترسی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی بۆ مه‌ترسی راسته‌قینه هه‌یه.
H.B