دانیمارك.. چه‌كدارێك له سه‌نته‌رێكی بازرگانی ته‌قه له خه‌ڵك ده‌كات
3 كه‌سی كوشت و ژماره‌یه‌كی بریندار كرد

K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی دانیمارك رایگه‌یاند، كه‌سێك له سه‌نته‌رێكی بازرگانی ته‌قه‌ی له خه‌ڵك كردووه، به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندارن، دوای ئه‌وه ده‌ستگیركراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی كۆپنهاگن-ی پایته‌ختی دانیمارك، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی "سه‌نته‌ری فیلدز"ی بازرگانی هێزێكی ئه‌منییان ناردووه و داوایان له خه‌ڵكه‌كه كردووه، له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه، چاوه‌ڕێی به‌هاناوه‌چوون بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دوای هێرشه‌كه، 3 كه‌س له رووداوه‌كه كوژراوه و ژماره‌یه‌كیش بریندار هه‌ن، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش ده‌ستگیركراوه، كه ته‌مه‌نی 22 ساڵه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه چه‌ند گرته‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه، كه خه‌ڵك له ترسی ته‌قه‌كه‌ره‌كه له سه‌نته‌ره بازرگانییه‌كه راده‌كه‌ن، له گرته‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌ركه‌وتووه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه له‌سه‌ر پلیكانه‌یه‌ك دێته خواره‌وه و ته‌قه ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش پۆلیس هێزه ئه‌منییه‌كانی له سه‌نته‌ره‌كه بڵاوكرده‌وه، تا ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌یان ده‌ستگیركرد.
— Hamza Azhar Salam (@HamzaAzhrSalam) July 3, 2022
Several casualties feared.
Thoughts and prayers for the people of #Denmark. pic.twitter.com/tPNEKHt7sg
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیس، تۆمه‌تباره‌كه جگه له چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نیشی هه‌ڵگرتووه، بۆیه ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه، تا بزانن كه‌سی دیكه له هێرشه‌كه هاوكاری كردووه.
سورین تۆماس، لێكۆڵه‌ری پۆلیسی كۆپنهاگن ئاشكرای كرد، ته‌قه‌كه‌ره‌كه 3 كه‌سی كوشتووه، كه یه‌كێكیان ته‌مه‌نی سه‌رووی 40 ساڵه، دوانه‌كه‌ی دیكه‌ش كوڕێك و كچێكن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌ناو برینداره‌كانیش 3 كه‌س برینه‌كانیان سه‌خته.
Footage of #Copenhagen mall shooter pic.twitter.com/e8WhlnHq05
— 🎋Raging Redd Panda🎋 (@RagingReddPanda) July 3, 2022
روونیشكرده‌وه، هه‌رچه‌نده تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیس ناسراوه‌ته‌وه، به‌ڵام زانیارییه‌كانیان سه‌ره‌تاییه و نازانرێت هێرشه‌كه به پاڵنه‌ری ره‌گه‌زپه‌رستی بووه، یان پاڵنه‌رێكی دیكه‌ی هه‌بووه.
— 🅽🅴🆆🆂🅵🅻🅰🆂🅷 🆃🅵 (@newsflash_TF) July 3, 2022
BREAKING 🇩🇰 : More footage from the scene in #Copenhagen #Denmark pic.twitter.com/hwh2I1TLAn
— World-News (@WorldNe31711886) July 3, 2022
Here, the Danish police arrests the shooter in #Copenhagen #Fields #Denmark pic.twitter.com/FcNvWe56J8
— Ⓜ️ Dr.Galaxy🇮🇶 (@dr_mrna) July 3, 2022
A frantic scene inside a #Copenhagen shopping mall after several people were shot today. Copenhagen police said that one person has been arrested in connection with the shooting at the Field’s shopping mall, which is close to the city’s airport. #Denmark pic.twitter.com/nQe2qYDLCf
— Shaquille Omari (@shaq_omari) July 3, 2022
#BreakingNews - Alleged pictures of shooter at Fields shopping mall in #Copenhagen being detained #Denmark pic.twitter.com/rQY86EmuQw
— Shazzie (@shazzieofficial) July 3, 2022