پاپا فره‌نسیس: حه‌ز ده‌كه‌م پوتن ببینم
"ئه‌وه‌م به‌خه‌یاڵدا نه‌هاتووه"

K24 – هه‌ولێر:
پاپای ڤاتیكان ره‌تی ئه‌و ده‌نگۆیانه ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه پۆسته‌كه‌ی جێبهێڵێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، پاپا فره‌نسیس، پاپای ڤاتیكان ره‌تی ئه‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداره‌وه له‌كاره‌كه‌ی دوور بكه‌وێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، پاپا فره‌نسیس ره‌تی كردووه‌ته‌وه له پۆسته‌كه‌ی دوور بكه‌وێته‌وه و گوتی: "ئه‌وه‌م به‌خه‌یاڵدا نه‌هاتووه".
هه‌روه‌ها ئه‌و ئاژانسه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "ره‌نگه رۆژێك له رۆژان بگات به‌و ئاسته‌ی ته‌ندروستیم رێگه‌م پێنه‌دات كاروباره‌كانم رایی بكه‌م، له‌كاره‌كه‌م ده‌كشێمه‌وه".
پاپا فره‌نسیس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، "له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا ره‌نگه له‌كاره‌كه‌م دوور بكه‌ومه‌وه، له ئێستادا تووشی شكانێكی سووكی ئه‌ژنۆ بوومه‌ته‌وه، بۆیه سه‌ردانه‌كه‌م بۆ ئه‌فریقا دواخست، كه بڕیار بوو له‌و مانگه‌دا (ته‌مووز) ئه‌نجامی بده‌م".
پاپا فره‌نسیس ره‌تی ئه‌وه‌ی كرده‌وه تووشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده بووبێت، ره‌نگه له‌و مانگه‌دا سه‌ردانی كه‌نه‌دا بكات، ئاره‌زوو ده‌كات ئه‌گه‌ر بكرێت سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له مۆسكۆ و كیێڤ بكات.
له ماوه‌ی رابردوودا پاپا فره‌نسیس هه‌وڵی نێوه‌ندگیری نێوان رووسیا و ئۆكرانیای بۆ راگرتنی شه‌ڕ داوه، ئاره‌زووی ئه‌وه‌ش ده‌كات ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا بۆ ڤاتیكان داوه‌ت بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه چاوی پێبكه‌وێت.