"ئه‌گه‌ر من سه‌رۆك بوومایه هیچ كام له‌م دۆخه ترسناكانه رووینه‌ده‌دا"
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین و بلیتی گه‌شتی فڕۆكه و نرخی كه‌لوپه‌ل، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ئاهه‌نگ و گه‌شتی خۆیان نه‌كه‌وتن به‌بۆنه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی كه به 4ی جولای ناسێنراوه، بۆیه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایی ده‌كات و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكاش ناڕاییهكان ده‌گوازێته‌وه .
زه واشنتۆن پۆست نووسیویه‌تی: "له 4ی ته‌مموزی ئه‌مساڵدا كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ت یان بارههڵگرهكهت پڕده‌كه‌یته‌وه له به‌نزین، له‌وانه‌یه وه‌سوه‌سه‌یه‌كت بۆ دروستبێت كه سه‌رۆك جۆو بایدن تاوانبار بكه‌یت به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، به‌ڵام هه‌ندێك له شرۆڤه‌كارانی سیاسی له ئه‌مه‌ریكا كه هاوسۆزیان به بایدن هه‌یه ده‌ڵێت نابێت، به‌ڵكو ئه‌وان ده‌ڵێن، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی روسیا تاوانباره له‌م دۆخه، هه‌رچی خه‌ڵكی ئاساییه پێیانوایه هه‌ركه‌س تاوانبار بێت، دواجار گرانی له‌سه‌ر گرفانی ئێمه‌یه".
ئه‌مه‌ریكا ده‌بوو هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی رووسیا راگرێت وه‌ك سزایه‌ك به‌رامبه‌ر رووسیا له‌پای ئه‌و پرۆسه داگیركارییه‌ی كه له (24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ه‌وه ده‌ستیپێكرد.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیانوایه كه (4ی جولای/ تهمموز) رۆژێكی پیرۆز و گه‌شاوه‌یه له مێژووی وڵاته‌كه‌یان چونكه رۆژی سه‌ربه‌خۆییه، تاكه رۆژه كه یارییه ئاگرینه‌كان له ئێواره‌ی زووی 3ی ته‌مموزه‌وه تا دره‌نگای شه‌و ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕازێننه‌وه.
بۆ رۆژی دواتر واته (4ی جولای) زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان گه‌شت ده‌كه‌ن یان ئه‌وانه‌ی چه‌ند رۆژێك پێشتر گه‌شتیان كردووه بۆ ویلایه‌ته‌كانی باشوور بۆ ئاهه‌نگی جولای و به‌سه‌ربردنی كه‌شێكی ئارام له كه‌نار ده‌ریاكان.
ئه‌مڕۆ 4ی جولای، جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ژماریه‌ك له له سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا یادی 4ی جولایان كرده‌وه، "4ی جولای رۆژێكی پیرۆزه له وڵاته‌كه‌مان، ئاهه‌نگبگێڕن بۆ چاكه‌ی وڵاته‌كه‌مان، تاكه نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر رووی زه‌وی كه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مای ئه‌م بیرۆكه دامه‌زراوه: هه‌موو مرۆڤه‌كان به یه‌كسانی خولقاون. هه‌ڵه مه‌كه‌ن، باشترین رۆژه‌كانمان له‌پێشه"، بایدن له‌رێگه‌ی تویتێكه‌وه ئه‌مه په‌یامی بوو.
بایدن ئه‌مه دووه‌مین ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك له كۆشكی سپی به‌شداری 4ی جولای ده‌كات كه خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا له‌ژێر گرانی بازاڕ و نرخی كه‌لوپه‌ل و به‌نزین-دایه.
ساڵی پار له میانی وتاره‌كه‌یدا به‌بۆنه‌ی یادی 4ی جولای، وتی: "ئه‌مڕۆ ده‌توانین بڵێین له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌م وڵاته‌دا، به‌متمانه‌وه ئه‌مه‌ریكا پێكه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو ژیان"، بایدن مه‌به‌ستی كۆتایی هاتنی كۆرۆنا بوو، هه‌رچه‌نده كۆرۆنا تاڕاده‌یه‌كی باش كۆنترۆڵكرا، به‌ڵام ئه‌مساڵ خراپی ئابوری وایكردووه رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كاركردنی بایدن به باش نه‌زانن.
"4ی جولای-تان پیرۆز بێت!!"، 45مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌رێگه‌ی ئه‌كاونتی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌تی (Truth) ئه‌مه‌ی نووسیبوو، تره‌مپ ده‌شڵێت: "له ئێستادا وڵاته‌كه‌مان باش ده‌رناكه‌وێت"، ئاماژه‌ی به هه‌ڵاوسانی ئابووری و گێژاوی بۆرسه و له‌شكركێشی به‌رده‌وامی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا كردووه، بۆیه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر من سه‌رۆك بوومایه هیچ كام له‌م دۆخه ترسناكانه رووینه‌ده‌دا".
44مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، باراك ئۆباما، له رێی تویتێكه‌وه پۆسته‌كه‌ی به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی داوا له ئه‌مه‌ریكاییه‌كان بكات و بڵێت: "4ی جولای-تان پیرۆز بێت، له كاتێكدا ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگ ده‌گێڕین با سوپاسی سه‌ربازه‌كانمان و بنه‌ماڵه‌كانیان بكه‌ین كه خزمه‌تی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن، با پابه‌ندییه‌وه به خه‌باتكردن بۆ دیموكراسی، هێشتا زۆر ماوه بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و رێگه‌یه‌مان".
واته به ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ڵێت: "چه‌ند مانگی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه و ده‌نگ به كاندیدی دیموكراته‌كان بده‌نه‌وه".
به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه‌متر گوێ له سیاسییه‌كان ده‌گرن له بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان و سیمای خۆشی خۆیان ناشێوێنن، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش ته‌نیا له رۆژانی 1، 2، 3ی تهمموز، حه‌وت ملیۆن گه‌شتیار ته‌نیا له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه گه‌شتیان بۆ ویلایه‌ته جۆراوجۆره‌كان كردووه و تێكڕاش ئه‌وانه‌ی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایان كردووه گه‌یشتووه‌ته 14 ملیۆن گه‌شتیار، كه ئه‌م ژماره‌ی پێوانه‌ییه له 3 رۆژدا له‌هیچ وڵاتێك تۆمارنه‌كراوه له جیهاندا.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌هه‌زاران گه‌شت به‌هۆی دواكه‌وتنی گه‌شته‌كان و خراپی كه‌شوهه‌وا هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه یان كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی كارمه‌ندی پێویستیان له‌به‌رده‌ست نه‌بووه بۆ رێكخستنی گه‌شته‌كان.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی FlightAwarكه ماڵپه‌ڕێكه بۆ به‌دواداچوونی گه‌شته ئاسمانییه‌كان، نووسیوویه‌تی كه له رۆژانی هه‌ینی تا یه‌كشه‌ممه، كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی زیاتر له 1400 گه‌شتیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، به‌مه‌ش هه‌ندێك له‌سه‌رنشینان توڕه‌ن و له فڕۆكه‌خانه‌كان چاوه‌ڕێیان كردووه، ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه به‌وه‌داوه 14 هه‌زار گه‌شتیش دواكه‌وتووه.
ئێستا پێویسته بزانین 4ی جولای چۆن هاتووه؟ جۆن ئاده‌مز كه دواتر بووه دووه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌ساڵی 1776 هاوسه‌ره‌كه‌ی راسپارد كه ده‌یه‌وێت یاری ئاگرین له‌مسه‌ر تا ئه‌وسه‌ری كیشوه‌ره‌كه بگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌و داوای كردبوو 2ی جولای بوو نه‌ك 4ی جولای، 2ی جولای 1776، 13 ویلایه‌تی داگیركراوی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆی ئه‌مه‌ریكا دا.
كۆنگرێس به فه‌رمی ئه‌و جاڕنامه‌ی واژوو نه‌كرد كه له‌لایه‌ن تۆماس جێڤرسۆنهوه نووسرابووه تا دوو رۆژ دواتر، پاولن مایه‌ر مێژوونووسی ئه‌مه‌ریكی ساڵی 1997، له‌كتێبێكدا نووسیویه‌تی كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ساڵی 1777 بیریان چووه ساڵێك تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی وڵاته‌كه‌یان.
هه‌رچه‌نده نه‌ریتی ئاهه‌نگگێڕان بۆ رۆژی سه‌ربه‌خۆیی له دوای جه‌نگی 1812 له دژی به‌ریتانیا فراوان بوو، به‌ڵام جۆن ئاده‌مز پێوابووه كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌بێت 2ی جولای ئاهه‌نگبگێڕن.
جۆن ئاده‌مز له 4ی جولای 1826 كۆچی دوایی كرد، هه‌روه‌ها تۆماس جێڤرسۆن هه‌ر له‌و رۆژه‌دا و له‌یادی 50 ساڵه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆی ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایی كرد، هه‌رچه‌نده هه‌ردووكیان ركابه‌ری یه‌كتر بوون به‌ڵام هاوڕێ بوون بۆیه ساڵی 1870 كۆنگرێس ئه‌مه‌ریكا، 4ی جولای كرده پشووی فه‌رمی و رۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكا.