له‌ ئاهەنگی رۆژی سەربەخۆیی ئەمه‌ریکا 6 كه‌س كوژران

36 كه‌سی دیكه‌ برینداربوون

له‌ رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی شیكاگۆ ده‌یان كه‌س بریندار بوون
له‌ رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی شیكاگۆ ده‌یان كه‌س بریندار بوون

K24 - هه‌ولێر:

نانسی رۆترێنگ، سەرۆکی شارەوانی هایلاند پارک لە ویلایەتی ئیلینوێ لە ئەمه‌ریکا دوای رووداوی تەقەکردنەکە رایگەیاند، تۆمەتبارەکە کاروانێکی ئاهەنگگێڕانی رۆژی سەربەخۆیی ئەمه‌ریکای کردووەتە ئامانج، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا 6 كه‌س کوژران و 36 کەسی دیکە برینداربوون.

هه‌ردوو تۆڕی "سی بی ئێس" و "ئه‌ی بی ئێس" بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ رووداوكه‌ 6 كه‌س كوژراون، ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش له‌ ترسی هێرشه‌كه‌ له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌ رایانده‌كرد، خه‌ڵكه‌ له‌ناكاو گوێیان له‌ ده‌نگی ته‌قه‌ بووه‌، به‌دوای په‌ناگه‌یه‌كی ئارام ده‌گه‌ڕان.

نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە شیکاگۆ ئاشکرای کرد، تۆمەتبارەکە دوای ته‌قه‌كردنه‌كه‌ دەستگیرکراوە و لەسەر باڵەخانەیەک دەست بەسەر چەکەکەیدا گیراوە. ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌ و ناوی "رۆبه‌رت كریمۆ"یه‌.

پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا وێنه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ناوی
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا وێنه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ناوی "رۆبه‌رت كریمۆ"یه‌ و ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌