چوارچێوەی هەماهەنگی لیژنەیەک بۆ نووسینەوەی کارنامەی حکومەت دروست دەکات

داوا لە لایەنە کوردستانییەکان دەکات کاندیدی سەرۆک کۆمار یەکلا بکەنەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی
چوارچێوەی هەماهەنگی

K24 - هەولێر

چوارچێوەی هەماهەنگی ئەندامانی لیژنەی نووسینەوەی کارنامەی حکومەتی نوێی دیاریکردن و داواش لە لایەنە کوردستانییەکان دەکات کاندیدی سەرۆک کۆمار یەکلا بکەنەوە.

چوارچێوەی هەماهەنگیی و لایەنە هاوپەیمانەکانی لە ماڵی نووری مالیکی سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوە و رێککەوتن لە سەر دیاریکردنی ئەندامانی لیژنەی نووسینەوەی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

بەگوێرەی زانیارییەکان کە لە میدیای لایەنەکانی بەشدار لە چوارچێوەی هەماهەنگی، لە کۆبوونەوەکەدا هەر یەک لە بەها نووری، ئەحمەد ئەسەدی، بافڵ تاڵەبانی و موسەننا سامەڕایی راسپێردراون، بۆ ئەوەی کارنامەی حکومەتی نوێ بنووسنەوە.

هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە لایەنە کوردستانییەکان دەکات کاندیدی سەرۆک کۆمار یەکلا بکەنەوە.

Fly Erbil Advertisment