به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی پێشنیازێك ماكرۆن ره‌خنه له ئێران ده‌گرێت
"ئێران به‌رده‌وام ده‌رفه‌ته‌كان له‌ده‌ست ده‌دات"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له میانی پێشوازی له سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل نیگه‌رانی خۆی له به‌رامبه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئێران بۆ رێكه‌وتنی پێشنیازكراو (له‌پێناو زیندووكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی - ڤییه‌ننا) نیشاندا.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له میانی دیداری له‌گه‌ڵ یائیر لابید، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئێران به‌رده‌وام ده‌رفه‌ته‌كان له‌ده‌ست ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی رێكه‌وتنی نوێ له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ناووكی بكرێت.
ماكرۆن راشیگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ئێران رازی بكرێت زیره‌كانه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه هه‌ڵسوكه‌وت بكات".
رۆژی (چوارشه‌ممه 29ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022) ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتبوو، دوای كۆتایی هاتنی گفتوگۆی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له ده‌وحه، هیچ رێكه‌وتنێك واژوو نه‌كرا.
ئه‌و ئاژانسه ئێرانییه راشیگه‌یاند، عه‌لی باقری، گه‌وره گفتوگۆكاری ئێرانی و ئینریكی مۆڕا، جێگری به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ده‌وحه كۆبوونه‌وه، هیچ رێكه‌وتنێك له‌مباره‌یه‌وه واژوو نه‌كرا.
هه‌روه‌ها ئاژانسی ته‌سنیم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌م گه‌ڕه‌ی گفتوگۆكان له نێوان تاران و واشنتن به نێوه‌ندگیری یه‌كێتی ئه‌وروپا له ده‌وحه به‌ڕێوه‌چوو، وای له ئێران كردووه داوای رێكه‌وتنێكی به‌رده‌وام بكات.
ئه‌و ئاژانسه ئێرانییه روونیكرده‌وه، هۆكاری رێكنه‌كه‌وتنی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌م گه‌ڕه‌ی گفتوگۆ، جه‌ختكردنه‌وه‌ی واشنتنه له ده‌قێكی پێشنیازكراو له "ڤییه‌ننا7"، وا ده‌كات ئێران له رووی ئابوورییه‌وه سوودمه‌ند نه‌بێت، بۆیه گفتوگۆی ده‌وحه به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی نه‌توانده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه نوێنه‌رێكی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌خنه‌ی له واشنتن گرت، به‌وه تۆمه‌تباری كرد ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت رێكه‌وتنی دۆسییه‌ی ناووكی ئێران زیندوو بێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له زاری جۆزێپ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بڵاویكرده‌وه، گفتوگۆكانی نێوان تاران و واشنتن (فراوانتر له گفتوگۆكانی ڤییه‌نا)، له وڵاتێكی كه‌نداو به نیوه‌ندگیری یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌عید خه‌تیب، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ واشنتن جه‌خت له لابردنی سزا ئابوورییه‌كان ده‌كاته‌وه.
له‌سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن له رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران تاكلایه‌نانه له ساڵی 2018 كشایه‌وه، سزاكانی به‌سه‌ر ئێران قورستركرد، جۆ بایدن دووباره له‌ساڵی 2020 رێكه‌وتنه‌كه‌ی زیندوو كرده‌وه، به‌ڵام بایدن له‌م بیرۆكه‌یه‌دا هه‌ره‌سی هێنا و ئێران به‌رنامه ناووكییه‌كه‌ی پێشخست، یۆرانیۆمی پیتاند.
به گوێره‌ی نوێترین لێدوانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تۆمی، ئێران له ئێستادا ئه‌و بڕه مادده ناووكییه‌ی به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی وێرانكه‌ر دروست بكات، ماوه‌كه‌ی ناگاته دوو ساڵ.