پاسه‌وانی سه‌رسنوور: سه‌ر چیاكانی كۆدۆ و به‌ردووناز كۆنتڕۆڵكران
"له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌ركه‌كانمان 5 مینی چێندراوی سه‌رده‌می جه‌نگی عێراق ئێران پێمان‌دا ته‌قییه‌وه"

K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوچه‌ی یه‌كی پاسه‌وانی سه‌رسنوور رایگه‌یاند، بۆ رێگریكردن له دیارده‌ی قاچاخ و به‌زاندنی سنوور، سه‌ر چیاكانی (كۆدۆ و به‌ردووناز) كۆنتڕۆڵكران.
عه‌قید كاروان خۆشناو، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سه‌ر سنوور (ناوچه‌ی یه‌ك) به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به فه‌رمانی لیوا روكن حه‌ماد فازیڵ هادی دزه‌یی، فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی یه‌كی پاسه‌وانی سنوور، هێزێکی لیوای دوو كۆنتڕۆڵی سەرچیاکانی کۆدۆ و بهردوونازیان له سنووری حاجی ئۆمه‌راندا كرد.
هه‌روه‌ها خۆشناو راشیگه‌یاند، له ساڵی 1991ـه‌وه تا ئەمڕۆ هیچ هێزێک له‌م ناوچه‌یه‌دا بوونی نه‌بووه، ئەمەش بۆ رێگریكردن له دیاردەی قاچاغ و گه‌ڕانه‌وه‌ی گوندنشینانی ناوچه‌كه‌یه تاوه‌كو كاری جوتیاری كشتوكاڵی دووباره ئه‌نجام بده‌نه‌وه.
عه‌قید كاروان خۆشناو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چالاكییه‌كه له كاتژمێر 04:00ـی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 5ـی تهمووز / یۆلیۆی 2022 ده‌ستی پێكرد، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌ركه‌كانمان 5 مینی چێندراوی سه‌رده‌می جه‌نگی عێراق ئێران به كاروانهكهماندا ته‌قییه‌وه، سوپاس بۆ خوا زیانی گیانی رووی نه‌دا.