پۆلیسی پارێزگای سلێمانی: له ماڵێكدا ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیرا
وێنه‌كه ببینه

K24 - سلێمانی:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنکەی کوردسات لەماڵێکدا دەستیان بەسەرچەند پارچە چەکێکدا گرت.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، دوای ئەوەی رووداوێکی تەقەکردن لەسنووری بنکەی پۆلیسی کوردسات روویداو هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوو دادوەر فەرمانی بەپشکنینی ماڵێک لەسنورەکە دا، سەرەنجام توانرا لەناوماڵێکدا دەستبگیرێت بەسەر چەند پارچەچەکێکدا لەوانە :
یەک کڵاشینکۆف
دوو تاپڕ
یەک روومانە
360 فیشەکی کڵاشینکۆف
30 فیشەکی دەمانچە
24 فیشەکی تاپڕ
21 مەخزەنی کڵاشینکۆف
یەک مەخزەنی حەفتاوپێنجی
دوو شانەی دەمانچە
یەک تاقم مەخزەن
یەک قەمە
پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لەئێستادا تەواوی چەکەکان لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەردا گیراوەو لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
.jpeg)