له سوید ژنێك به چه‌قۆ كوژرا

K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی سوید رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له دوورگه‌ی گۆتلاند، له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كی سیاسیی‌دا كه هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت، ژنێك ته‌مه‌ن شه‌ست ساڵیی به چه‌قۆ كوژرا.
تاوانه‌كه ئه‌و كاته روویدا، كه ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌نی سیاسیی سویدی له شاری ڤیسبی كۆبوونه‌وه و سه‌رقاڵی چالاكییه‌كی سیاسیی بوون.
فریدریك بیرسۆن، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی شاره‌كه رایگه‌یاند، ئه‌و ژنه له ده‌یه‌ی شه‌سته‌كانی ته‌مه‌نیدا بووه و ژماره‌یه‌ك چه‌قۆی لێدراوه و به هۆی كاریگه‌ری برینه‌كه‌یه‌وه گیانی سپاردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی سوید، بكوژی ئه‌و ژنه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ته‌مه‌نی 33 ساڵه.
پۆلیس له باره‌ی ورده‌كاری رووداوه‌كه و ناسنامه‌ی ژنه كوژراوه‌كه و بكوژه‌كه‌وه هیچ زانیارییه‌كی رانه‌گه‌یاندووه.



