پاسەوانی سنوور چەند خاڵێکی سەربازی لەسەر سنوورەکانی ئێران و تورکیا دروست دەکات

خاڵە سەربازییەکان دەکەونە سنووری حاجی ئۆمەران و مێرگەسۆر

هیزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچەی بەردوناز - حاجی ئۆمەران
هیزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچەی بەردوناز - حاجی ئۆمەران

K24 – چۆمان

هێزەکانی پاسەوانی سنووری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە مەبەستی رێگریکردن لە گرووپە نایاساییەکان و قاچاخچییەکان چەند خاڵێک لە سنووری حاجی ئۆمەران و مێرگەسۆر دەکەنەوە.

تەیفور محەمەد، پەیامنێری کوردستان24 لە دەڤەرەکە رایگەیاند: "هێزەکانی پاسەوانی سنووری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە ئەرکی پاراستنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانیان لە ئەستۆیە، لە سنووری حاجی ئۆمەران ناوچەی کۆدۆ و بەردوناز، دوو خاڵی سەربازییان کردەوە کە هاوسنوورە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، مەبەست رێگریکردنە لە گرووپە نایاساییەکان و کاری قاچاغی".

گوتیشی: "لە سنووری قەزای مێرگەسۆر کە هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی تورکیا، هێزەکانی پاسەوانی سنوور چەند خاڵێکیان کردەوە".

پەیامنێرمان روونیکردەوە: "یەکێک لەو خاڵانەی پاسەوانی سنوور هێزەکانی لێ جێگیر کردووە، کەوتووەتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن".

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو خاڵە سەربازیانە جگە لەوەی رێگری لە گرووپە نایاساییەکان دەگرێت، هاوکات دەبێتە رێگریش دەبێت لە تۆپباران و بۆردومانی وڵاتانی دراوسێ".

Fly Erbil Advertisment