ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مه‌ریكی: به‌ر له 33 ساڵ سه‌دام رۆژنامه‌نووسێكی به‌تۆمه‌تی سیخوڕی له‌سێداره‌دا
"پێویسته ئێرانیش وه‌ك سه‌دام به‌لاوه بنرێت"

K24 - هەولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، دوێنێ 7ـی ته‌مموز / یۆلیۆی 2022 سوپای پاسداران ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بیانی به‌تۆمه‌تی سیخوڕی ده‌ستگیركرد.
ئه‌و ئاژانسه راشیگه‌یاند، له ریزی ئه‌و هاووڵاتییه بیانیانه‌ی ده‌ستگیركراون، جێگری سه‌رۆكی نێرده‌ی به‌ریتانیایه، تۆمه‌تی سیخوڕیكردنیان خستووه‌ته پاڵ.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆیته‌رز، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بیانیان له نێویاندا جێگری باڵیۆزی به‌ریتانیا به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن ده‌ستگیركرد.
ئه‌و ئاژانسه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌شی هه‌واڵگری سوپای پاسداران ئه‌م هاووڵاتییه بیانیانه‌ی له ناوچه‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌ستگیركردووه، هه‌ڵساون به وه‌رگرتنی (نموونه‌ی خاك)ـی ئه‌م وڵاته به‌مه‌به‌ستی بردن و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له‌سه‌ری.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مه‌ریكی رووداوێكی هاوشێوه به‌ر له 33 ساڵ ده‌گێڕێته‌وه، كاتێك سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی له سێداره‌دراوی عێراق به‌هه‌مان تۆمه‌ت رۆژنامه‌نووسێكی ( ئێرانی - هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی) ده‌ستگیر ده‌كات و یه‌كڕاست له‌سێداره‌ی ده‌دات.
ماڵپه‌ڕی 1945ـی ئه‌مه‌ریكی له میانی راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌م رووداوه كردووه، كاتێك سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی پێشووتری عێراق رۆژنامه‌نووسی (ئێرانی هه‌ڵگری ناسنامه‌ی به‌ریتانی) فه‌رزاد بازۆڤتی به تۆمه‌تی بردنی نموونه‌ی (خۆڵی عێراق) بۆ ده‌ره‌وه ده‌ستگیر ده‌كات، دواتر له سێداره‌ی ده‌دات، ئه‌مه وایكرد وڵاتانی رۆژئاوا سه‌دام به‌لاوه بنێن.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كرا ئێرانییه‌كان دیپلۆماتكاره به‌ریتانییه‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن، بۆیه ده‌بێت هاوشێوه‌ی عێراق ئێرانیش له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌لاوه‌بنرێت.