زێلینسكی: خه‌مبارم بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جۆنسن
"نه‌وه‌ك ته‌نیا من، هه‌موو گه‌لی ئۆكرانیا هاوسۆزه له‌گه‌ڵتان"

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ئۆكرانیا له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌كات، خه‌مباری قووڵی له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ناوبراو له سه‌رۆكایه‌تی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا راگه‌یاند.
سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا له میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا قسه‌ی كرد و به‌هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی پارتی پارێزگاران خه‌مباری قوڵی بۆ ده‌ربڕی.
زێلینسكی به جۆنسی راگه‌یاند، "نه‌وه‌ك ته‌نیا من، هه‌موو گه‌لی ئۆكرانیا هاوسۆزه له‌گه‌ڵتان".
ئەمڕۆ 7ـی تەمووزی 2022، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لە بەردەم چاتام هاوس گوتارێكی پێشکەش کرد تێیدا رایگەیاند، لە پۆستەکەم دەمێنمەوە تا ئەو کاتەی پارتەکەم کاندیدێکی نوێ دیاری دەکات.
دوای ئەوەی نزیکەی 60 وەزیر و بەرپرسی باڵای حکومەتەکەی جۆنسن دەستیانلەکارکێشایەوە و بەشێکیشیان کە تازە پۆستەکانیان وەرگرتبوو داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانیان دەکرد، ئەمڕۆ بۆریس جۆنس رایگەیاند، تا پارتی پارێزگاران کاندیدێك دیاریدەکات لە پۆستەکەم دەمێنمەوە.