بانكی نێوده‌وڵه‌تی: نیوه‌ی قوتابیانی قۆناغی سه‌ره‌تایی له عێراقدا هه‌ژارن
"ناتوانن (كۆ و كه‌م) به دروستی به‌كار بهێنن"

K24 – هه‌ولێر:
بانكی نێوده‌وڵه‌تی جیهانی ئاشكرایكرد، ئاستی فێربوونی قوتابیانی عێراقی له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه به‌رده‌وام بێت له داهاتوودا كاره‌سات دروست ده‌بێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڕێژه‌ی %90ـی قوتابیانی پۆلی یه‌كی سه‌ره‌تایی ئه‌وه‌ی له قوتابخانه‌كان ده‌یخوێنن له ماناكه‌ی تێناگه‌ن.
له چوارچێوه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، به‌ڕێژه‌ی %33ـی قوتابیانی پۆلی سێی سه‌ره‌تایی، نه‌یانتوانیووه وه‌ڵامی دروستی ئه‌و پرسیارانه بده‌نه‌وه كه له پرۆگرامه‌كاندا خوێندوویانه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڕێژه‌ی %41ـی قوتابیانی پۆلی سێیه‌می سه‌ره‌تایی له عێراق، ناتوانن (كۆ و كه‌م) به دروستی به‌كار بهێنن.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، نیوه‌ی قوتابیانی قۆناغی سه‌ره‌تایی له عێراقدا له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.