سه‌رۆك بارزانی: هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهان

"لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت"

سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات و رایگه‌یاند، هیوادارم ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهان.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی هاتووه‌: لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت. هیوادارم برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان فراوانتر ببێت.

ده‌قی پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.

لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت. هیوادارم برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان فراوانتر ببێت و، ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا.

 

جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی...

 

مسعود بارزانی

8ـی تەممووزی 2022