بلینكن: هۆكاری پشێوییه‌كانی سریلانكا گه‌مارۆی رووسیایه له‌سه‌ر گه‌نمی ئۆكرانیا
لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی ئۆكرانیا هه‌ڕه‌شه له تایله‌ند ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "ئه‌نتۆنی بلینكن" رایگه‌یاند، یه‌كێك له هۆكاری پشێوییه‌كانی سریلانكا، ئه‌و گه‌مارۆیه‌یه، كه رووسیا له‌سه‌ر گه‌نمی ئۆكرانیادا سه‌پاندوویه‌تی.
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه له "هۆنگ كۆنگ" بۆی رێكخرابوو، "بلینكن" وتی: ئێمه لێكه‌وته‌كانی ئه‌و "دوژمنكارییه‌ی" رووسیا له هه‌موو شوێنێك ده‌بینین. ئه‌وه‌ی رووسیا ده‌یكات، هۆكارێكی یارمه‌تیده‌ره بۆ پشێوییه‌كانی سریلانكا. ئێمه نیگه‌رانین له لێكه‌وته‌كانی له به‌شه‌كانی دیكه‌ی جیهاندا.
"بلینكن" بانگه‌وازی له مۆسكۆ كرد، رێگه بدات، نزیكه‌ی (20) تۆن گه‌نمی ئۆكرانیا، بگاته بازاڕه‌كانی جیهان.
ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: رووسیا له (24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه، گه‌مارۆی خستووه‌ته سه‌ر هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وتیشی: "ئه‌وه‌ی له جیهاندا ده‌یبینین، كورتهێنانی بڕی دانه‌وێڵه و نه‌مانی ئاسایشی خۆراكه، به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ دوژمنكاری رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی ئۆكرانیا سه‌رده‌كێشێت بۆ تایله‌ند و له‌وێش نرخی په‌یین "به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو" به‌رز بووه‌ته‌وه، چونكه رووسیا گه‌مارۆی خستووه‌ته سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئۆكرانیا.
روونیشیكرده‌وه، وڵاتێكی كشتووكاڵی وه‌ك تایله‌ند، پێویستیی زۆری به په‌یینی ئۆكرانیا هه‌یه، ئێمه ده‌زانین به‌و هۆیه‌وه ساڵی داهاتوو به‌رهه‌م له كورتیی ده‌دات و نرخ به‌رز ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه: AFP