هادی عامری: له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به‌شداری ناكه‌ین

"پشتیوانی كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌ین"

هادی عامری
هادی عامری

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، خۆم بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید نه‌كردووه‌.

هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح راگه‌یه‌ندراویكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، "له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به‌شداری ناكه‌ین".

عامری راشیگه‌یاند، پشتیوانی كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌ین.

لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە ناکۆکییەکی قووڵیان لەبارەی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران و پێکهاتەی کابینە و بەرنامەکەی هەیە، هەر بۆیە نووری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا داوای لێکردوون ئەو هەواڵە بۆ دەرەوە دزە نەکات و پارتی و یەکێتی بە هۆکاری پێکنەهاتنی حکومەتی نوێ تۆمەتبار بکرێ.

حوسین کینانی کادیری پێشکەوتووی چوارچێوەی هەماهەنگی و ئاگادار لە کۆبوونەوەکانی ئەو رەوتەی شیعەکان، ئاشکرایکرد، ناکۆکییەکان لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی "زیاتر" بووە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی دوای چەندین کۆبوونەوەی ئاشکرا و نهێنی بە هیچ ئەنجامێک نەگەن.

کینانی لەوبارەیەوە بە کوردستان24ـی راگه‌یاند، نووری مالیکی راشکاوانە بە حزبەکانی ناو چوارچێوەی گوتووە، نابێ ناکۆکییەکان بۆ دەرەوە دزە بکات و بەمیدیایی بکرێ. بۆیە بڕیاریانداوە تۆپەکە بخەنە ناو گۆڕەپانی کوردەوە و ئۆباڵی شکستی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت، بخەنە ئەستۆی کوردەوە.

Fly Erbil Advertisment