جۆنسن: لایەنگری هیچ کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پارتی پارێزگاران ناكهم

K24 – ههولێر:
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاشكرای دهكات، نامەوێت بە پشتگیریکردنم زیان بە کاندیدانی سەرۆکی پارتی پارێزگاران بگەیێنم.
بۆریس جۆنسن، سهرۆك وهزیرانی بهریتانیا به ئاژانسی فرانس پرێسی راگهیاند، چەند هەفتەیەکی دیكه لە پۆستی سەرۆک وەزیران دەمێنمەوە، بەڵام پێویستە حکومەت لەم ماوەیەدا رێکارەکانی دەستلەکارکێشانەوەم جێبەجێ بکات.
ناوبراو راشیگهیاند، بە خەڵکیم راگەیاند پارتی پارێزگاران و پارتەکانی دیکە لە پەرلەمان چ بڕیارێکیانداوە، بەڵام کاری من تەنیا چەند هەفتەیەکی دیکە بەردەوام دەبێت، بەگوێرەی ئەو پرۆگرامەی بڕیارمان لەسەرداوە.
جۆنسن ئاماژهی بهوهش كرد، نامەوێت بە پشتگیریکردنم زیان بە دەرفەتی هیچ کەسێک بۆ بوون بە سەرۆکی پارتی پارێزگاران بگەیێنم.
ماوەی چەند رۆژێکە بۆریس جۆنسن دەستی لە پۆستی سەرۆکی پارتی پارێزگاران کێشاوەتەوە و چەندین وەزیر و کاربەدەستانی دیكهی حکومەتەکەی خۆیان بۆ شوێنگرەوەی کاندید کردووە.