UN: پێنج هه‌زار خەڵکی مه‌ده‌نی له ئۆكرانیادا كوژراون
"به بڕی 1.7 ملیار دۆلاری دیكه‌ش هاوكاریی مرۆیی ره‌وانه‌ی كیێڤ ده‌كه‌ین"

K24 - هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای ده‌كات، تا ئێستا زیاتر له 5 هه‌زار خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له شه‌ڕی ئۆكرانیادا كوژراون.
رێكخراوی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان UN له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، 5 هه‌زار مه‌ده‌نی له شه‌ڕی ئۆكرانیادا كوژراون، و به بڕی 1.7 ملیار دۆلاری دیكه‌ش هاوكاریی مرۆی ره‌وانه‌ی كیێڤ ده‌كه‌ن.
شه‌ڕی ئۆكرانیا له (24ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه ده‌ستیپێكردووه و له ده‌ستپێكی شه‌ڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایته‌خت پێشڕه‌وی كرد، دواتر به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته شه‌ڕه‌كه‌ی گواسته‌وه. ئەو هێرشەی رووسیا بووه هۆی ئاواره‌بوونی میلیۆنان كه‌س و وێرانبوونی به‌شێكی زۆری خاكی ئه‌م وڵاته.