نیویۆرك رێنمایی خۆپارێزی بۆ كاتی هێرشی چه‌كی ئه‌تۆمی بڵاوكرده‌وه
"پێویسته دانیشتوانی ئه‌م شاره رێنماییه‌كانیان پێبگات"
K24 - هه‌ولێر:
به‌شی فریاگوزاری له شاری نیویۆرك رێنمایی تایبه‌تی خۆپارێزی بۆ كاتی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی بڵاوكرده‌وه.
میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 12ـی تهمموز / یۆلیۆی 2022) بڵاویانكرده‌وه، به‌شی فریاگوزاری شاری نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا، رێنمایی پێویستی بۆ كاتی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی بۆ هاووڵاتیانی بڵاوكرده‌وه، داواشی لێ‌كردن له‌و كاته‌دا له نزیك په‌نجه‌ره و ده‌رگاكان دووربكه‌ونه‌وه، و خۆیان له ژێر زه‌مینه‌كان بشارنه‌وه.
به‌شی فریاگوزاری شاری نیویۆرك داوای له هاووڵاتیانی كردووه، له‌كاتی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، خۆتان له‌و جلوبه‌رگانه به‌دووربگرن، كه كاریگه‌ری تیشكییان به‌سه‌ردا دروست ده‌بێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، پێویسته له‌كاتی هێرشی چه‌كی ناووكی له خۆشوشتن به‌دووربن و، چاوه‌ڕێی رێنماییه‌كان بن، كه له رێگه‌ی مۆبایل و میدیاكان ره‌وانه ده‌كرێن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هێرشكردنه سه‌ر نیویۆرك به چه‌كی ئه‌تۆمی، پێشبینییه‌كی دووره، به‌ڵام پێویسته دانیشتوانی ئه‌م شاره رێنماییه‌كانیان پێبگات.
له (24ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌ستیپێكردووه، رووسیا له ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته هێرشیكردووه، وه‌ك كاردانه‌وه ئه‌مه‌ریكا له هاوكاریكردنی سه‌ربازی و مرۆیی كیێڤ به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش مۆسكۆی نیگه‌ران كردووه.