زاخارۆڤا: ئه‌گه‌ر شه‌ڕی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا دروست بێت، جه‌نگی ئه‌تۆمی ده‌ستپێده‌كات
"یارییه‌كه به‌و ئاراسته‌یه‌یه له داهاتوودا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ دروست بێت"
K24 - هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی شه‌ڕی ئۆكرانیا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاشكرایكرد، واشنتن و هاوپه‌یمانه‌كانی ئاراسته‌ی جه‌نگ به‌ره‌و ئاستی مه‌ترسیدار ده‌به‌ن، تا به‌كارهێنانی چه‌كی ناووكی.
ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی رایگه‌یاند، واشنتن و هاوپه‌یمانه‌كانی هۆكاری هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگن له ئۆكرانیا.
زاخارۆڤا راشیگه‌یاند، وڵاتانی رۆژئاوا جه‌نگێكی ترسناكیان له دژی رووسیا هه‌ڵگیرساندووه، یارییه‌كه به‌و ئاراسته‌یه‌یه له داهاتوودا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ دروست بێت.
ئه‌م گوته‌بێژه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، مه‌ترسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌ش له‌گه‌ڵ مۆسكۆ له‌وه‌دایه، هه‌ر هه‌مووی خاوه‌نی چه‌كی ناووكین. نیگه‌رانی خۆشی له‌وباره‌وه راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر شه‌ڕی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا دروست بێت، جه‌نگی ئه‌تۆمی ده‌ستپێده‌كات.
پێشتریش دیمتری میدیڤیدیڤ، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا پێشبینی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ناووكی راگه‌یاند.
له‌مباره‌یه‌وه سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "رووسیا یاری به بابه‌تی جه‌نگی ناووكی ناكات".
مانگێك دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئۆكرانیا، به‌فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتن سیسته‌می ناووكی رووسیا كه‌وته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه. وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌م وڵاته‌ش به‌رده‌وام ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه، هێزه مووشه‌كییه‌كان (هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی) و كه‌شتییه‌كانیان له باكووری ده‌ریای هێمن، به‌هێزه‌وه له ئاماده‌باشیدان.
له (24ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌ستیپێكردووه، رووسیا له ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته هێرشیكردووه، بووه‌ته هۆی كوژرانی هه‌زاران كه‌س و ئاواره‌بوونی ملیۆنه‌ها ئۆكرانی(به‌گوێره‌ی لێدوانه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان).