بزووتنه‌وه داواى گۆڕانكارى له رێككه‌وتنى نێوان يه‌كێتى و گۆڕان ده‌كات
، به‌رپرسیكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش پێیوایه ئه‌گه‌ر به‌شێك له خاڵه‌كانی رێككه‌وتنامه‌كه‌ی یه‌كێتی وگۆڕان بگۆڕدرێت، ئه‌وا شـتێكی باشه فراوانتر بكرێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هادی عه‌لی سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان ده‌ڵێت: هیچ حزبێكی سیاسی هه‌نگاوێك ناهاوێژێت، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌ی تێدا نه‌بێت، به‌رپرسیكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش پێیوایه ئه‌گه‌ر به‌شێك له خاڵه‌كانی رێككه‌وتنامه‌كه‌ی یه‌كێتی وگۆڕان بگۆڕدرێت، ئه‌وا شـتێكی باشه فراوانتر بكرێت.
دۆخه‌كه ئاڵۆزه، ره‌نگه به ئاسانی نه‌توانرێت گرێیه‌كانی بكرێنه‌وه، وه‌فده هاوبه‌شه‌كه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیش به گوێی بزووتنه‌وه‌یاندا چرپاندووه، مه‌به‌ستیانه ده‌ستی هه‌موو لایه‌نه‌كان بخه‌نه ناو ده‌ستی خۆیان.
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ش ده‌ڵێت: هه‌موو شتێك قابیلی گۆڕانكارییه، خاڵه‌كانی ناو رێكه‌وتننامه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیش، ئایه‌تی قورئان نین، تا ده‌ستكاری نه‌كرێن.
یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستان، چه‌ندینجار خۆی كردووه‌ته پردێك بۆ به‌یه‌ك گه‌یاندنی لایه‌نه ناكۆكه‌كان، ئێستاش یه‌كگرتووه‌كان پێیانوایه، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان، بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد بێت، ئه‌وا شتێكی باشه. به‌ڵام به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و حزبه ده‌ڵێت: هیچ هێزێكی سیاسی هه‌نگاوێك ناهاوێژێت، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی تێدا نه‌بێت.
وه‌فده هاوبه‌شه‌كه‌ى گۆڕان و یه‌كێتی جگه له پارتی به‌جیا له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه سیاسییه‌كانی كۆبوونه‌ته‌وه داواشیانكردووه پێكه‌وه سه‌ردانی پارتی بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی فه‌رمیان نه‌دراوه‌ته‌وه.