وه‌زاره‌تی كاره‌با راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
"له‌ماوه‌ی 3 تا 4 كاتژمێر باردودۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه"

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاشكرایكرد، به‌هۆی گرفتی ته‌كنیكی له كێڵگه‌ی كۆرمۆره‌وه، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ی 3 تا 4 كاتژمێر باردودۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشه‌ممه 13ـی تهمموز/ یۆلیۆی 2022)، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە كۆمپانیای دانەگاز لە كێڵگەی كۆرمۆر، هەناردەكردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەباش کەمبووەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیگه‌یاند، تیمەکانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتیەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن و پێشبینی دەكرێت لەماوەی 3 - 4 كاتژمێری داهاتوودا کێشەکە چارەسەر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی ببێتەوە.