ئه‌حمه‌د مه‌سعود: دۆخی ئه‌فغانستان مه‌ترسیداره
"به‌هیوام ئه‌وروپا و جیهان له مه‌ترسی دۆخه‌كه تێبگه‌ن"
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د مه‌سعود، فەرماندەی بەرەی بەرگری نیشتمانی ئەفغانستان، هۆشداری له‌باره‌ی مه‌ترسیداربوونی دۆخی ئه‌فغانستان ده‌دات و رایگه‌یاند، دۆخی ئێستای ئه‌م وڵاته به به‌راورد له‌گه‌ڵ 2001 زۆر مه‌ترسیدارتره.
ئه‌حمه‌د مه‌سعود، كوڕی سه‌ركرده‌ی دیاری ئه‌فغانستان (ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود)، سه‌ركردایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، رایگه‌یاند، ئه‌فغانستان بووه‌ته پێگه‌یه‌كی ئارام بۆ تیرۆر، به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و ئه‌لقاعیده له ئه‌فغانستانه‌وه ئایدۆلۆژیای تیرۆر بۆ جیهان ده‌گوازنه‌وه.
ناوبراو هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی ئه‌فغانستاندا، گوتی: "وڵاته‌كه‌م پێویستی به سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی هه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "گروپه تیرۆریستییه‌كان هه‌ل ده‌قۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیانییه‌كان بكه‌نه ئامانج".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌ر له رووداوی 11ـی سێپتێمبه‌ر له‌ساڵی 2001، ئه‌حمه‌د شاه مه‌سعوودی باوك هۆشداری له‌باره‌ی روودانی هێرشی تیرۆریستی به ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند، به‌ڵام گوێیان لێنه‌گرت، تا ئێستاش دۆخی سیاسی و ئاسایشی جیهان به‌هۆی رووداوه‌كانی 11ـی سێپتێمبه‌ره‌وه ئاڵۆز و پشێوه، له ئێستادا دۆخی ئه‌فغانستان زۆر له سه‌رده‌مه خراپتره.
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌هیوام ئه‌وروپا و جیهان له مه‌ترسی دۆخه‌كه تێبگه‌ن".
ئەحمەد مەسعود، کوڕی فەرماندەی بەرەی بەرگری نیشتمانی ئەفغانستان ئەحمەد شا مەسعودە، له 9ی سێپتێمبەری ساڵی 2001 لەلایەن تاڵیبان و قاعیدەوە تیرۆرکرا، ئەوکات ئەحمەد مەسعود تەمەنی 9 ساڵ بوو، ئێستا 33 ساڵە و شوێنی باوکی گرتووەتەوە.