کازمی: دەبێ لایەنەکان سوود لە دەستپێشخەرییەکەی سەدر وەرگرن
"لوتکەی سعوودیە بە بەرژەوەندی عێراق دەشکێتەوە"

K24 – هەولێر
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت: دەبێ لایەنەکان سوود لە دەستپێشخەرییەکەی سەدر وەرگرن و هەوڵبدەن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی کە خزمەت بە هەموو عێراقییەکان بکات
مستهفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێش بەڕێکەوتنی بۆ سعوودیە بە مەبەستی بهشداری له كۆبوونهوهی لوتكهیی سعوودیه، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەرکییەکان دەکەین و باسی هەموو ئەو خاڵانە دەکەین کە لە رێککەوتنی ستراتیژیدا هاتووە لە بوارەکانی پەروەردە، رۆشنبیری، تەندروستی و ئابووری و بوارەکانی دیکە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم لوتکەیە لە بەرژەوەندی عێراق دەشکێتەوە، چەندین پڕۆژەی گەورە هەن لە بواری وزەدا، لە هەمانکاتدا پێکبەستنەوەی تۆڕی کارەبا لەگەڵ سعوودیە و وڵاتانی کەنداو، ئەمەش بۆ پێدانی زیاتری وزەی کارەبای زیاتر بە عێراق".
سەبارەت بە دۆخی عێراق و نوێژی ملیۆنی ئەمڕۆ لە بەغدا، مستەفا کازمی گوتی: "سوپاسی تەواوی ئەو لایەنانە دەکەم کە بەشداریان لە نوێژی یەکگرتوو کرد، داوا لەلایەنە سیاسییەکان دەکەم سوود لە دەستپێشخەریەکەی موقتەدا سەدر وەربگرن کە دەستپێشخەریەکی نیشتمانییە، دەبێ ئێمە سوپاسی ئەو دەستپێشخەرییە بکەین و لایەنەکان بە هەندی وەربگرن، چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزینەوە و حکومەتێکی نیشتمانی پێکبهێنرێت کە خزمەت بە تەواوی عێراقییەکان بکات، ئێمە پێویستیمان بە ئارامیی و دانایی و لێبوردەیی هەیە".
ئەمڕۆ نوێژی یەکگرتووی لایەنگرانی سەدر لە بەغدا بەڕێوەچوو، شێخ مەحموود ئەلجیاشی نوێنەری موقتەدا سەدر لە گوتاری نوێژی یەکگرتوویی سەدرییەکان رایگەیاند، دەبێت حەشدی شەعبی رێکبخرێتەوه و له دەستوەردانی دەرەکی، بازرگانی و سیاسەت دووربخرێتەوه، هەروەها تاکو چەکی دەرەوەی یاسا هەبێت، حکومەتێکی بەهێز پێکنایەت.
نوێنەری سەدر گوتیشی، تاقیکراوەکان تاقی ناکرێنەوه و کارەساتی کۆن، دووباره نابنەوه و پێویسته لایەنه سیاسییەکان گەندەڵکارانیان سزابدەن.
دەربارەی پێکهێنانی حکومەتیش ئاماژەیدا، زۆربەی لایەنه سیاسییەکان له دەرەوه ئاراسته دەکرێن و حکومەتیش به پابەندبوون به دەرکردنی داگیرکەران پێکدێت.جەختیشکردەوە، دەبێت میلیشیاکان له ناوچه رزگارکراوەکانی دەستی داعش دووربخرێنەوه.
ههروهها
محهمهد حهلبووسی، سهرۆكی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق رایگهیاند، پڕۆسهی سیاسی پێویستی به رێككهوتنێكی نوێ ههیه و پهیامهكهی ئهمڕۆی موقتهدا سهدر نهخشهڕێگهیهكی نیشتمانییه.