چوارچێوەی هەماهه‌نگی داوا دەكات په‌رله‌مان ئەم هەفتەیە بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كۆببێته‌وه
"پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار رێكبكه‌ون"

K24 - هه‌ولێر:
چوارچێوەی هەماهه‌نگی شیعه له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا دەكات، ئەم هەفتەیە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كۆببێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاتووه: بۆ گفتوگۆی دوا پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 101ی خۆیان ئه‌نجام داوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بڕیاریان داوه كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدێك له چه‌ند رۆژی داهاتوو دیاری بكه‌ن، به‌و شێوه‌یه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دیاری ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كراوه، ئه‌م هه‌فته‌یه دانیشتنێك بۆ هه‌ڵبژادنی سه‌رۆك كۆمار سازبكرێت و داواش له لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد بكرێت، له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار رێكبكه‌ون.