ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی بایدن و كازمی
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی هه‌رێمی كوردستانیش كراوه

K24 - هه‌ولێر:
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌راوێزی لوتكه‌ی جه‌دده له سعودیه كۆبوونه‌وه و دواتر راگه‌یه‌ندراوێكی هابه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و عێراق، بایدن و كازمی له دیداره‌كه‌یاندا جه‌ختیان له په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و هاوبه‌شی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا كردووه‌ته‌وه، به‌پێی رێككه‌وتنی ستراتیژیش له‌سه‌ر هه‌هاهه‌نگی ئه‌منی به‌رده‌وام ده‌بن، تا جارێكی دیكه داعش سەرهەڵنەداتەوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: كازمی و بایدن له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی هه‌رێمی گفتوگۆیان كردووه و له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی نێوانیان په‌ره‌پێبده‌ن، پشتیوانی سه‌روه‌ری عێراق بكرێت و خاكه‌كه و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی بپارێزرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردوو وڵات پابه‌ندی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه هاوبه‌شه‌كه‌یان بن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كردووه‌ته‌وه، كه پێویستییه‌كی ئیراده‌ی گه‌لی عێراقه، ده‌بێت رێز له دیموكراتی عێراق و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی بگیرێت، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش دووپاتی كرده‌وه، واشنتن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه عێراق سه‌قامگیر و یه‌كگرتوو و سه‌ركه‌وتوو بێت به سه‌روه‌رییه‌كه‌یه‌وه، كه ئه‌مه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسیگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاتووه: بایدن و كازمی دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، پابه‌ندی رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی ده‌بن، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و هاوكارییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا، كه په‌یوه‌ندییه سیاسی، ئابووری، رۆشنبیری و ئه‌منی ده‌گرێته‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش دڵنیایی داوه، له‌سه‌ر پشتیوانییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ عێراق له جه‌نگی دژی تیرۆر، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، عێراقێكی به‌هێز توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت به‌رگری له‌خۆی بكات، ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كییه بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه.
بایدن له دیداره‌كه باسی له‌وه كردووه، ستایشی عێراق ده‌كات، كه هاووڵاتییه‌كانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی، به تایبه‌تی ئه‌و ژن و منداڵانه جارێكی دیكه ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یان پێده‌درێته‌وه له سووریا بگه‌ڕێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌كدارانی داعش دادگایی بكرێن، واشنتن پێشوازی له‌و هه‌وڵه ده‌كات.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و پاڵپشتییانه‌ی بۆ عێراق هه‌بووه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر بووه، كه هۆكارێكی سه‌ره‌كی و چاره‌نووسساز بووه بۆ تێكشكاندنی داعش به ته‌واوه‌تی.
پشتوانیكردنی سه‌قامگیری
له دیداره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بایدن و كازمی، كه تێیدا ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی هه‌رێمایه‌تی بۆ عێراق كراوه، به‌تایبه‌تی ئاسانكاری بۆ په‌یوه‌ندی و درووستكردنی متمانه له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه.
بایدن هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كانی عێراق به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت، كه رۆڵی هه‌بووه له سه‌قامگیری و په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی به‌مدواییانه له‌نێوان عێراق و ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندی كه‌نداو بۆ به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی كاره‌با به نرخێكی گونجاو كراوه، یارمه‌تیده‌ری عێراق ده‌بێت.
روونیشكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی بنیاتنانه‌وه‌ی ئابووری عێراق ده‌كات، تا به سیستمی ئابووری جیهانی و ناوچه‌كه ببه‌سترێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانای دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵكی عێراقی هه‌بێت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له دیداره‌كه‌یاندا جه‌ختیان له گرنگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كرده‌وه، هاوكات باسی گه‌شه‌ی ئابووری عێراقیش كراوه، له‌گه‌ڵ پشتیوانیكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كاریگه‌رییه‌كانی ژینگه، به تایبه‌تی ئاسایشی ئاو، هه‌ردوو وڵات گفتوگۆیان له‌سه‌ر فروانكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان كردووه، له كه‌رتی وزه و چاكسازیی ئابووری.
بایدن پێشوازی له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی عێراق كردووه، كه گفتوگۆیان له‌نێوان ئێران و سعودیه له به‌غدا رێكخستووه، ئه‌و هه‌وڵه دیپلۆماسییه به ئه‌رێنی نرخاند، به‌هۆیه‌وه ناوچه‌كه له رووی ئه‌منییه‌وه سه‌قامگیر ده‌بێت، له‌سه‌ر به‌ستی كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ هاوبه‌شی و هاوكاری، خۆشحاڵه، كه په‌یوه‌ندییه‌كی نایاب له نێوان ئوردن و میسر و عێراق درووست بووه و ئه‌مه‌ریكاش پشتیوانی‌یان ده‌كات.