ئه‌مه‌ریكا له پێناو ئیسرائیل خۆی ده‌كاته قوربانی؟
"ئیداره‌ی بایدن خوازیاره سعودیه بچێته رێككه‌وتنی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل"
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تا ئاستێكی باش توانی له ده‌وری پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا پێچه‌به‌ده‌وره بكات، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن كارێك له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه ده‌كات كاتێك دوێنێ 15 ته‌مموز گه‌یشته جه‌دده‌ی سعودیه.
به‌پێی راپۆتێكی زه نیویۆرك تایمز له‌كاتێكدا جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هیچ شتێكی ده‌رباره‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووس نه‌وتووه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێ‌نشین، به‌ڵام دوای كۆبوونه‌وه‌كه به رۆژنامه‌نووسانی گوت، كوشتنه‌كه‌ی به (دڕنده‌یی) ده‌زانێت و راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی شازاده محه‌مه‌د بووه‌ته‌وه.
جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی زه واشنتۆن پۆست، كه له توركیا ساڵی 2018 به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژرا، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی سی ئای ئه‌ی تیمێكی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له ئه‌سته‌نبول -توركیا كوشتنه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه به فه‌رمانی شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا وایان وه‌سفكرد، كه سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن بووه یه‌كه‌مین سه‌ركرده‌ی ئه‌مه‌ریكی، راسته‌وخۆ له ئیسرائیله‌وه بۆ سعودیه گه‌شت بكات، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی گه‌رمبوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مه‌ریكایه له‌نێو هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیران.
به‌ڵام پیته‌ر بیكه‌ر سه‌رۆكی په‌یامنێری كۆشكی سپی له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز و شرۆڤه‌كاری كه‌ناڵی MSNBC و خاوه‌نی كتێبی (دابه‌شكار- تره‌مپ له كۆشكی سپی) كه كتێبێكی ره‌خنه‌ئامێزه له تره‌مپ، له تویتێكدا به‌ر له گه‌شته‌كه‌ی بایدن بۆ سعودیه، نوسیویه‌تی: "كۆشكی سپی و ئیسرائیلییه‌كان به‌رده‌وام قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه (15ی ته‌مموز) بایدن یه‌كه‌م سه‌رۆكه راسته‌وخۆ له ئیسرائیله‌وه گه‌شت بكات بۆ سعودیه وه‌ك ئاراسته راسته، به‌ڵام وه‌ك گه‌شتكردن تره‌مپ یه‌كه‌م سه‌رۆكه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا راسته‌وخۆ گه‌شتی كردووه به‌ڵام ئه‌و له سعودیه گه‌شتی كرد بۆ ئیسرائیل".
كه‌واته سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن راسته‌وخۆ راكێشانی عه‌ره‌بستانی سعودیه بۆ ناو ئه‌و هیلاله‌ی كه تره‌مپ له تێرمی سه‌رۆكایه‌تیدا كێشای بۆ بوژاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی عه‌ره‌ب - ئیسرائیل و سه‌ركه‌وتووش بوو، یان مه‌هامێكی دیكه له‌پێناو دابینكردنی وزه‌ی پێویسته بۆ ئه‌وروپا.
ئه‌مه‌ریكا له پێناو ئیسرائیل‌دا ملی خۆی و سه‌ری خۆی ده‌په‌ڕێنێت یان ده‌توانێت سعودیه راكێشێته ناو ئه‌و بازنه فراوانه‌ی به (رێككه‌وتنی ئیبراهیمی) ناسراوه و له‌سه‌رده‌ستی تره‌مپ ساڵی 2019 راگه‌یه‌نرا. به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی هێل، مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، كه چۆن بایدن گه‌شته‌كه به قازانجی ئیسرائیل بشكێنێته‌وه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: ئیداره‌ی بایدن خوازیاری ئه‌وه‌یه سعودیه بچێته رێككه‌وتنی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و له‌ناو رێككه‌وتنی ئه‌براهام-دا خۆی ببینێته‌وه وه‌ك چۆن هه‌ریه‌ك له ئیمارات و به‌حرێن و مه‌غریب و سودان ئاسایی بووه‌وه، كه‌واته بۆ بایدن رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سعودیه ده‌بێته پێشكه‌وتنی كۆتایی، چونكه پێش گه‌شته‌كه‌ی بۆ سعودیه، پرسیار له بایدن كرا، ئایا چاوه‌ڕێی به‌ڵێن له (ریاز) ده‌كات؟ له‌وه‌ڵامدا وتی: "به‌ڵێنه‌كانی سعودییه په‌یوه‌ندییه‌كان به وزه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌وره‌تره، كه من بۆی ده‌ڕۆم، په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نیشتمانییه‌وه هه‌یه بۆ ئیسرائیلییه‌كان".
به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا رۆژنامه‌ی زه واشنتۆن پۆست نهێنی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل-یان بڵاوكردووه‌ته‌وه ئه‌ویش فراوانكردنی دابینكردنی وزه، دروستكردنی تۆڕی په‌یوه‌ندیه‌كانی 5G له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه، كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی نێوان سعودیه - ئیسرائیل بۆ بازرگانی.
هه‌روه‌ها زه نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت: "ئیداره‌ی بایدن وا نیشانده‌دان په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سعودیه زۆر زیاتره له مه‌سه‌له‌ی وزه و نه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ش تیمێك به سه‌رۆكایه‌تی برێت مه‌كگۆرك دانووستانیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ست كردووه.
بایدن ده‌یه‌وێت به هه‌ر نرخێك بێت، نرخی وزه له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا و جیهان دابه‌زێنێت، بۆیه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه و گوتی: "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ زیادكردن و دابینكردنی به‌نزین بۆ ئه‌مه‌ریكا و پێشبینی ده‌كه‌م كاریگه‌رییه‌كه‌ی له دوو هه‌فته‌ی داهاتوو رووبدات".
به‌ڵام ئیداره‌ی بایدن ئاماژه‌ی نه‌كردووه سعودییه‌كان چه‌ند به‌رهه‌می نه‌وت زیادده‌كه‌ن، یان پاڵپشتی زیادكردنی وزه ده‌ده‌ن، پێشتر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان بۆ مانگی ته‌ممووز و ئاب راگه‌یاندبوو، به‌ڵام پێده‌چێت مانگی ئاب به‌رهه‌می نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی ئۆپكه‌وه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكی فراوانتردا زیاتر بكرێت.
ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سعودیه - ئیسرائیل یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و بزمارانه‌ی له جه‌سته‌ی ئێران ده‌درێت، چونكه وه‌ك له راپۆرتێكی ئێن پی ئار-دا هاتووه: ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی سعودیه - ئیسرائیل، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی و گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتانی دیكه عه‌ره‌بی و ئیسرائیل خێراتر ده‌كات، چونكه له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا ریاز هێڵی ئاسمانی به‌ڕووی ئیسرائیل-دا كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش بایدن ستایشی ئه‌و هه‌وڵه‌ی سعودیه‌ی كرد و له راگه‌یه‌ندراوێكی كۆشكی سپی‌دا هاتووه، بایدن ده‌ستخۆشی ئه‌و بڕیاره مێژووییه ده‌كات.