كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر یادی "شه‌هیدانی 15ی ته‌ممووز" ده‌كاته‌وه
"گه‌لی توركیا به یه‌ك دڵ و ئازایانه به‌رامبه‌ر پلانی كوده‌تاكه وه‌ستانه‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌ڕێزه‌وه یادی شه‌هیدانی 15ی ته‌ممووز ده‌كه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر هاتووه: شه‌وی 15ی ته‌ممووزی 2016 گه‌لی توركیا توانی شكست به هه‌وڵی كوده‌تایه‌كی رێكخراوی گوله‌ن بهێنێت، كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا 251 هاووڵاتی شه‌هید بوون و زیاتر له 2 هه‌زار كه‌سیش له هاووڵاتییه‌كانیان شه‌هید بوون.
ئاماژه به‌وه كراوه، له‌و شه‌وه‌دا گه‌لی توركیا به یه‌ك دڵ و ئازایانه به‌رامبه‌ر پلانی كوده‌تاكه وه‌ستانه‌وه و ئه‌و كارانه‌ش نه‌یتوانی ئامانجه قێزه‌ونه‌كه‌ی به‌دیبهێنێت، ئیراده‌ی گه‌ل توانی به‌سه‌ر خیانه‌تكاران سه‌ربكه‌وێت.
كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر راشیگه‌یاند، له یادی شه‌ش ساڵه‌ی شه‌هیدبوونیان، له پێناو دیموكراتی و داهاتووی توركیا یادیان زیندوو راده‌گرین، سوپاسی هه‌ڵوێستی برینداره‌كانیش ده‌كه‌ین.