بهرپرسێكی پهكهكه له چیای گاره كوژرا
"کاتێك لەگەڵ چەکدارهكانی کۆبووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا هەمووان بەیەکەوە كوژران"

K24 - ههولێر:
ئاژانسی ئهنادۆڵ بڵاویكردهوه، عیزەددین ئینان، بەرپرسی ئاکادیمیەکانی ئاپۆلۆ و ئەندامی ئەنجومەنی پەکەکە/ هەپەگە كراوهته ئامانجی ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی توركیا "MiT" له چیای گارهی دهۆك.
ئاماژه بهوه كراوه، "عیزەددین ئینان"، کە ناوە نهێنییەکەی ''دێرسیم ماڵاتیا'' بووە، چالاکییە چەکدارییەکانی پەکەکەی لە چیای گاره بەڕێوەدەبرد، لەلایەن میتەوە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە.
ئاماژه بهوهش كراوه، ئهو بهرپرسهی پهكهكه کاتێك لە چیای گارەی دهۆك لەگەڵ چەکدارهكانی کۆبووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا هەمووان بەیەکەوە كوژران.
عیزەددین ئینان لە ساڵی 1992 پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە و لە سووریا و عێراق چالاکی رێکخراوەیی ئەنجامداوە.
