سكاڵا دژی مالیكی تۆماركرا
"له تۆماره ده‌نگییه‌كان سووكایه‌تی به سه‌ركرده سیاسییه‌كان كراوه"

K24 - هه‌ولێر:
پارێزه‌رێك له دادگای كه‌رخی به‌غدا سكاڵای دژی نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا تۆماركرد، له‌سه‌ر ئه‌و تۆمار ده‌نگییانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دزی پێكراوه، پارێزه‌ره‌كه ده‌ڵێت "سووكایه‌تی به سه‌ركرده سیاسییه‌كان كراوه".
پارێزه‌ر "زه‌ینه‌ب جاسم باقر" به تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن به حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ركرده سیاسییه‌كان و درووستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی، سكاڵای له دژی مالیكی له دادگای كه‌رخ تۆماركردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌وه‌ی له‌و تۆماره ده‌نگییانه‌دا باس كراوه، ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ناوخۆیی، بۆیه داوای له دادگا كردووه، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و تۆمار ده‌نگییانه بكرێت و راستییه‌كان بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت و خوێنی هیچ لایه‌نێك و گه‌ل نه‌ڕژێت.
