له ئێران دوو هه‌زار زیندانیكراو به‌ر لێبوردن ده‌كه‌ون
![زیندانێكی ئێران](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Jul-2022/1658068377kurdistan24523542354.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه، لێبوردنی بۆ زیندانیان ده‌ركرد.
به گوێره‌ی لێبوردنه‌كه، 2272 زیندانیكراو، سزایان كه‌م ده‌كرێته‌وه، یاخود ئازاد ده‌كرێن.
له ئێران به بۆنه‌ی جه‌ژنه ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كانه‌وه، خامنه‌یی، بڕیاری لێبوردن بۆ زیندانیان ده‌رده‌كات.
بڕیاری لێبوردن بۆ زیندانیان له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌رده‌چێت.
وێبسایتی "میزان ئۆنلاین"، كه سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێرانه، بڵاویكرده‌وه، به گوێره‌ی بڕیاره‌كه 43 كه‌س له سزادراوان به له‌سێداره‌دان سزایان كه‌مده‌كرێته‌وه و به گشتیی 811 زیندانی ئازاد ده‌كرێن.