سەرۆکی هەرێمی کوردستان: كوڕه‌كه‌ی پێشه‌وامان به‌خێربێیته‌وه و ئارام بنویت
"کورد دەیەوێت وه‌ك گه‌لێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه، پێگه‌ی زه‌وتكراوی خۆی وه‌ربگرێته‌وه"

K24 -
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی پێشوازی لە تەرمی عەلی قازی، کوڕی پێشەوا قازی محەمەد ئامادەبوو و وێڕای پرسە و سەرەخۆشیی خۆی، گوتی: به‌خێربێته‌وه و ئارام بنوێت، كوڕه‌كه‌ی پێشه‌وامان، سڵاو له گیانی پاكی كاكه عه‌لی و دروود بۆ یادی پێشه‌وای نه‌مر.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمێكدا پێشوازی له ته‌رمی عه‌لی قازی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌شدار بووین، تا به رێز و شكۆوه پێشوازی له ته‌رمی خوالێخۆشبوو، عه‌لی قازی بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، عه‌لی قازی "كوڕی ره‌ش" له‌به‌ر مێژوو و پێگه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یادگاری پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د بوو، به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی ناچاربوو، به‌رگه‌ی سه‌ختییه‌كی زۆر و زه‌حمه‌تی و په‌نابه‌ری و دووره وڵاتی و ئازاره‌كانی بگرێت، هه‌میشه له خه‌می یه‌كڕیزی و ته‌بایی و یه‌كێتی گه‌له‌كه‌ی دابوو.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ: تا دوایین هه‌ناسه‌ش كه لهسهرمهگدا بوو، زۆر به دڵسۆزی و په‌رۆشه‌وه داوای یه‌كڕیزی و ته‌بایی گه‌له‌كه‌ی ده‌كرد، هه‌رگیز له خه‌می گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی دوور نه‌ده‌كه‌وته‌وه، له هه‌ر كوێیه‌ك ده‌رفه‌تی هه‌بووایه، به‌دوای یه‌كڕیزی و ته‌بایی گه‌له‌كه‌ی بوو. ئه‌مڕۆ لێره‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی رێز له پێگه و خه‌بات و تێكۆشانی پێشه‌وا قازی و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌یان و قوربانیدانیان له پێناو گه‌ل و وڵاته‌كه‌یان به‌رز بنرخێنین.
نێجیرڤان بارزانی لە قسەکانیدا، ئاماژەی بە خەباتی پێشەوا قازی محمەمەد کرد و گوتی: پێشه‌وا له پێناو ژیانێكی شیاسته و باشتر بۆ گه‌له‌كه‌ی، له پێناو كۆتاییهێنان له نكۆڵكاری و چه‌وسانه‌وه له قۆناغێكی یه‌كجار دژوار‌دا، رابه‌رایه‌تی میلله‌ته‌كه‌ی كرد، دواجاریش مه‌ردانه چووه به‌ر په‌تی سێداره و له‌و پێناوه‌دا گیانی خۆی به‌خشی، پێشه‌وا به‌و قوربانیدانه‌ی بووه سومبولی زیندووی خۆبه‌ختكردن له مێژووی گه‌لی كوردستان و بووه به‌شێك له یاده‌وه‌ری هه‌میشه زیندووی نه‌وه‌ی دوای خۆی.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها گوتی: ئێمه كاتێك له رێوڕه‌سمی ماڵئاوایی كوڕی ئه‌و سه‌ركرده نه‌مره وه‌ستاوین، مێژووی پڕ لە شانازی كۆماری كوردستان و به‌ها به‌رزه‌كانی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی و به‌هاناچوونی بارزانییه‌كان و تێكۆشه‌ره‌كانی دیكه بۆ داكۆكیكردن له كۆمار و داستانی په‌ڕینه‌وه له چه‌می ئاراس دێنینه‌وه یاد. له‌كاتێكدا به ڕێز و شكۆهوه له خه‌باتی پێشه‌وا قازی و بارزانی نه‌مر و هاوسهنگهرهكانیان ده‌ڕوانین، هه‌موو ئه‌و سه‌ركرده و تێكۆشه‌ر و خهباتكارانهمان دێته‌وه یاد، كه به درێژایی له 100 ساڵ به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆیان كرابێت، بۆ مافی گه‌له‌كه‌یان خه‌باتیان كردووه و بوونه قوتابخانه و رێنیشانده‌ر و هه‌وێنی درێژه‌پێدانی تێكۆشانی نه‌وه‌ی داهاتووی دوای خۆیان، مێژووی گه‌لی كوردستان، مێژووی هه‌وڵ و تێكۆشانی میلله‌تێكه، كه ویستوویه‌تی و ده‌یه‌وێت دوور له غه‌در و پێشێلكردنی ماف له سایه‌ی دانپێدانی مافه رهواكانیدا به ئاشتی و برایه‌تی پێكه‌وه له‌گه‌ڵ میلله‌ت و گه‌لانی برا و هاونیشتمان و هاوچاره‌نووسیدا بژیت.
گوتیشی: ئه‌و گه‌له هه‌میشه ویستوویه‌تی كێشه‌یه‌كی سیاسییانه به ئاشتی و لێكتێگه‌شتن و دوور له شه‌ڕ و كاولكاریدا چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه، گه‌لێك ویستوویه‌تی و ده‌یه‌وێت، وه‌ك گه‌لێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه پێگه‌ی زه‌وتكراوی خۆی وه‌ربگرێته‌وه و مافه‌كانی بسه‌لمێنرێت، تا بتوانێت ببێته هاوبه‌ش و فاكته‌رێكی به‌هێزی ئاشته‌وایی و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن، كه خزمه‌ت به كۆی میلله‌تانی ناوچه‌كه بكات، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به ده‌ست شه‌ڕ و ناسه‌قامگیری ململانێی بێكۆتاییهوە، زۆری چێشتووه و زۆر ده‌رفه‌تیشی له‌ده‌ست رۆیشتووه، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت. په‌یامی گه‌لی كوردستان هه‌ر ئه‌و په‌یامه‌یه و ئه‌وه ته‌نیا و ته‌نیا په‌یامی ئاشتی و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌یه و خواستی پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌یه، له‌گه‌ڵ هاونیشتمانییه‌كانمان و گه‌لانی برامان له‌ناوچه‌كه‌دا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رایگەیاند: میلله‌تانی زیندوو هه‌میشه نرخ و ماندووبوونی تێكۆشه‌ره‌كانیان ده‌گرن، به چاوی وه‌فاوه رێز له قوربانیانیان ده‌ڕوانن و یاد و یادگارییان به زیندوویی و به به‌رزی راده‌گرن، ئه‌م كولتووره زۆر پێویسته له‌ناو میلله‌تی ئێمه به زیندوویی بمێنێته‌وه، پێویسته به به‌رده‌وام نه‌وه‌ی ئێستا و نه‌وه‌ی داهاتووش رێز له خه‌بات و ماندووبوونی ئه‌و سه‌ركردانه بگرێت، كه له پێناو میلله‌تی خۆیان خه‌باتیان كردووه و تێكۆشاون و كۆڵیان نه‌داوه.