ئێران بۆ ئیسرائیل: سه‌ركه‌وتن له مه‌یداندا ده‌ستده‌كه‌وێت نه‌وه‌ك له میدیاكاندا
"داگیركا‌ر له‌ماڵه‌كه‌یدا وه‌ك جاڵجاڵۆكه ئارام ناگرێت"

K24 – هه‌ولێر:
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداری ده‌داته ئیسرائیل و گوتی: "ئێوه بێده‌نگ نابن".
محه‌مه‌د سادق فه‌زڵی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ كاروباری رۆژئاوای ئاسیا و باكووری ئه‌فریقا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، دۆڕان و سه‌ركه‌وتن له مه‌یداندا ده‌ستده‌كه‌ون، نه‌وه‌ك له پێگه میدیاییه‌كاندا.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی ئێران راشیگه‌یاند: "ئەوانەی ماڵیان له شووشه‌یه، سه‌ره‌نجامی به‌ردگرتنه ماڵی خه‌ڵكیش ده‌بینن".
فه‌زڵی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "داگیركا‌ر له‌ماڵه‌كه‌یدا وه‌ك جاڵجاڵۆكه ئارام ناگرێت".
پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، ته‌لئه‌ڤیڤ ئه‌وه‌ی له‌توانایدابێت ئه‌نجامی ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بوه‌ستێنێت.
ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو، "له‌كاتی بوونی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك، ئیسرائیل به‌رگری له‌خۆی ده‌كات".
پێشتریش ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی ناسراو به "مه‌كان" له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی سیاسی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندبوو، "ئێران پێشڤه‌چوونێكی به‌رچاوی له پڕۆژه ئه‌تۆمییه‌كه‌یدا كردووه".
ئه‌و ئه‌م ده‌سته‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو، "ئه‌گه‌ره‌كان زۆر لاوازن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ سه‌رده‌می به‌ر له 6 ساڵ، كه رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی تێدا واژۆ كرد" و گوتبووی: "له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا تاران ده‌توانێت بڕی پێویست له مادده‌ی یۆرانیۆم بۆ دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت".