عێراق هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان تابلۆ نوێیه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات
هاتووچۆی عێراق: بۆ پێدانی تابلۆ نوێیه‌كه سێ شوێن له به‌غدا ده‌كه‌ینه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتووچۆی عێراق واده‌ی پێدانی تابلۆ نوێییه‌كه‌ی راگه‌یاند، كه له سێ شوێنی جیای به‌غدا تابلۆ نوێیه‌كه به هاووڵاتیان ده‌د‌رێت و له پارێزگاكانی دیكه‌ش جێبه‌جێ ده‌كرێت.
لیوا تاریق ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتووچۆی عێراق بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی چاپكردنی تابلۆ یه‌كگرتووه‌كه كۆتایی هات، ئه‌و تابلۆ نوێیه له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق له ماوه‌ی دوو رۆژی دیكه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له به‌غدا سێ شوێن بۆ پێدانی تابلۆ نوێیه‌كه ده‌كرێته‌وه، تا قه‌ره‌باڵغی درووست نه‌بێت، به هه‌مان شێوه‌ش به پارێزگاكانی دیكه‌ی وڵاتیش جێبه‌جێ ده‌كرێت و هاووڵاتیان ده‌توانن تابلۆ نوێیه‌كه بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌ده‌ستبهێنن.
یه‌كه‌م جار تابلۆی نوێی ئۆتۆبێل، كه بڕیاره له هه‌موو عێراق به‌یه‌ك شێوه بێت، له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كرا و یه‌كه‌م تابلۆش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له 25ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2022 به هاووڵاتییه‌كه درا.