جێگری وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا: خۆمان بۆ هێرشێكی سه‌خت ئاماده ده‌كه‌ین
"سوپای ئۆكرانیا خه‌ریكی به‌هێزكردنی سیسته‌می دژه مووشه‌كن"
K24 – هەولێر:
جێگری وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌كاری بۆ لێدانی (گورزێكی به ئێش) بۆ سه‌ر رووسیا ده‌كات.
ڤۆڵۆدیمێر هاڤریلۆڤ، جێگری وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 19ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022) به رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی راگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی خه‌ریكی ئاماده‌كارییه له رێگه‌ی چه‌كی به‌هێز و نامۆ، كه‌شتیگه‌لی رووسیا له ده‌ریای ره‌ش تێكبشكێنێ.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، كیێڤ ئاماده‌كاری بۆ گێڕانه‌وه‌و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی نیوه‌دوورگه‌ی قرم (كریمیا) ده‌كات، كه له‌لایه‌ن سوپای رووسیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌و به‌رپرسه ئۆكرانییه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سوپای وڵاته‌كه‌ی خه‌ریكی به‌هێزكردنی سیسته‌می دژه مووشه‌كه، بۆ پاراستنی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كان له هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی رووسیا.
جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، خه‌ریكن ئه‌و چه‌كانه له وڵاتان وه‌ربگرن، كه دوورمه‌ودان، بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌ینه سه‌ر رووسیا.
ده‌شڵێت: "به‌ئامانجگرتنی كه‌شتیگه‌لی رووسیا له ناو ده‌ریای ره‌شدا، كارێكه ده‌بێت بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی ئۆكرانیا له هه‌ڕه‌شه‌كان پارێزراو بن".
له‌مانگی نیسانی رابردوو، كیێڤ له‌ناوبردنی كه‌شتیگه‌لی (مۆسكڤا)ـی رووسیای له نێو ده‌ریای ره‌ش له رێگه‌ی دوو مووشه‌كه‌وه بڵاوكرده‌وه و به‌ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازیشی وه‌سفكرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئۆلیسكی ریزنیكۆڤ، وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی (لوید ئۆستن) هه‌واڵ و زانیاری نوێی پێگه‌یشتووه، له داهاتوودا بڵاوی ده‌كاته‌وه.
رۆژنامه ئۆكرانییه‌كان رایانگه‌یاندووه، ئه‌و زانیارییه‌ی كه وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته باسی لێوه كردووه، ره‌نگه دیاریكردنی كاتی گه‌یشتنی ئه‌و چه‌ك و مووشه‌كانه بێت كه واشنتن به كیێڤی ده‌دات.