لووتكه‌ی رووسیا، ئێران و توركیا له تاران ده‌ستیپێكرد
"پێویسته رووبه‌ڕووی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له سووریا ببینه‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 19ـی تهمموز/ یۆلیۆی 2022) لووتكه‌ی (رووسیا، ئێران و توركیا) له تاران به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رسێ وڵات ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
له گوتارێكدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی ناو سووریا به‌دی ناكه‌م، ئه‌وان چالاك و به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانیان.
ئه‌ردۆغان گوتی: ئه‌و رێكخراوانه خاكی سووریا دابه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌وان مه‌ترسین بۆ سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی توركیا.
ده‌شڵێت: "پێویسته رووبه‌ڕووی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له سووریا ببینه‌وه".
له گوتارێكدا ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له میانی لووتكه‌ی تاران رایگه‌یاند، دەمەوێ باس لە بنەما نەگۆڕەكانمان سەبارەت بە سووریا بكەم، بەر لەھەموو شتێك دەبێ یەكپارچەیی و سەروەری سووریا پارێزراو بێت.
ره‌ئیسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته گفتوگۆكان لەنێوان خوودى سوورییەكان بێت و نابێ لایەنی دیكە دەستێوەردان بكات، تەنیا چارەسەر بۆ سووریا سیاسییە و رێگەچارەی سەربازی دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات.
گوتیشی: "ئێمە پشتیوانی لە نووسینەوەی دەستووری سووریا دەكەین، لایەنەكانی گرەنتیكار دەبێ رێككەوتنەكان وەك خۆی جێبەجێبكەن، تەنیا رێگەی پاراستنی سنوورەكانی سووریا ئەوەیە كە سوپای ئەو وڵاتە بە ھێزەوە بگەڕێنەوە سەر سنوورەكان و ھەماھەنگیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ھەبێت".
هه‌روه‌ها ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له چوارچێوه‌ی گوتارێكدا رایگه‌یاند، دوای ئه‌م لووتكه‌یه، ده‌ست به گفتوگۆی سیاسی له‌باره‌ی دۆخی سووریا ده‌كه‌ین، ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هاوكاری دیمه‌شق بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رابه‌ری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامه‌نه‌ئی له‌میانی دیداری له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا جه‌ختی له به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و مۆسكۆ كرده‌وه.
خامه‌نه‌ئی داواشیكرد، هه‌ردوو وڵات كه سزای وڵاتانی ئه‌وروپایان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، په‌یوه‌ندییه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی قوڵ په‌ره پێبده‌ن.
خامه‌نه‌ئی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به درێژایی ماوه‌ی رابردوو رێكه‌وتنی به‌رده‌وام له نێوان ئێران و رووسیادا هه‌ن، به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی نه‌وت و گازدا، پێویسته ته‌واوی ئه‌م رێكه‌وتنانه جێبه‌جێ بكرێن.
تەوەرەکانی لووتکەکە بریتین له گۆڕانکارییەکانی سووریا، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە، دۆخی مافی مرۆڤ لە سووریا، گەڕانەوەی ئاوارەکان و پەنابەران، هێرشی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان.