ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌شی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ سەر پاشماوەکانی داعش لە چیای قەرەچوغ بەردەوامە
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه تیرۆریستێكی داعش كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، چه‌كدارێكی داعش له ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌شی پێشمەرگە و سوپای عێراق كوژرا.
لە راگەیەندراوه‌كه‌دا هاتووه: قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین" کە ھێزەکانی سوپای عێراق و پێشمەرگە بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە چیای قەرەچوغ ئەنجامی دەدەن، به‌رده‌وامه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بۆ رۆژی دووەم قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین" کە ھێزەکانی عێراق و پێشمەرگە بەهاوبەشی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی چه‌كدارانی داعشه لە چیای قەرەچوغ.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا تیرۆریستێکی داعش کوژراوە.