عه‌مار حه‌كیم: ئیدانه‌ی تۆپبارانه‌كه‌ی توركیا ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی تۆپبارانی زاخۆی كرد و رایگه‌یاند، ئیدانه‌ی تۆپبارانی توركیا ده‌كه‌ین كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، ئه‌و كرده‌وانه ئیدانه كراون و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقن و پێویست ده‌كات حكومه‌تی عێراق وێڕای ئیدانه‌كردنیان رێگه‌ی دیپلۆماتی بگرێته به‌ر بۆ رێگرتن له دووباره بوونه‌وه‌یان.