عه‌بادی ئیدانه‌ی تۆپبارانه‌كه‌ی توركیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر، له په‌یامێكدا ئیدانه‌ی تۆپبارانی توركیای بۆ سه‌ر سه‌یرانگه‌یه‌كی پارێزگای دهۆكی كرد و تۆپبارانه‌كه‌ی به تاوان و دووژمنكاری وه‌سفكرد.
عه‌بادی داوایشی له حكومه‌تی عێراق كرد، له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سكاڵا له دژی توركیا تۆمار بكات و داوا بكات كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتی خۆی له ئاستی پێشێلكارییه‌كانی توركیا بگرێته ئه‌ستۆ.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتووی نیشتمانی و وه‌ڵامی توندی پێشێلكارییه‌كانی توركیا بده‌نه‌وه.