له‌تاران، پیلان له ئه‌مه‌ریكا ده‌گێڕن
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
پێده‌چێت سه‌ركرده‌كانی رووسیا و توركیا و ئێران هه‌ندێك خاڵی هاوبه‌شیان له نێوان خۆیاندا دۆزیبێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به دژایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه له سووریا، به‌ڵام هه‌رسێكیان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه (چاره‌سه‌ری سه‌ربازی) نابێت له سوریا پیاده‌بكرێت، وێڕای هاوڕابوون له‌سه‌ر نه‌هێشتنی تیرۆر و دژایه‌تی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ لێكترازانی سوریا.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی 20 ته‌مموز (یۆلیۆی 2022) له تاران له نێوان هه‌ر سێ سه‌ركرده‌كه‌ی توركیا و رووسیا و ئیران، سێ كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی ئه‌نجامدرا له‌نێوان ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا و ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئیران، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان-ی سه‌رۆكی توركیا و هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی، دواتریش هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا و هاوتا توركییه‌كه‌ی.
هه‌ر سێ سه‌ركرده‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا نیگه‌رانی خۆیان له‌دۆخی مرۆیی سوریا ده‌ربڕی و هه‌موو سزایه‌كی تاك لایه‌نه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژی ئه‌و وڵاته ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆكه‌كانی ئه‌م سێ وڵاته یه‌كه‌مین جار نییه كۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام له‌دوای جه‌نگی ئۆكرانیا-وه ئه‌مه یه‌كه‌مین دانیشتنه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه مۆسكۆ و تاران پشتگیری رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، به‌ڵام توركیا به‌رده‌وامه له پاڵپشتی یاخیبوانی سوریا له‌چواچێوه‌ی سوپای نیشتمانی سوریا كه به پرۆ- توركیا ناسێنراون.
ساڵی 2017 ئه‌م سێ سه‌ركرده‌یه كۆبوونه‌وه هه‌مان قسه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی 19ی ته‌مموزی ئه‌مساڵیان دووباره كرده‌وه، به‌ڵام پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سزاكانی له‌ناو سوریا وه‌ك خۆی ماونه‌ته‌وه و نه‌گۆڕاوه.
به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك تایمز له كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كه‌ی نێوان پۆتن و ره‌ئیسی-دا پێداگریان له‌سه‌ر پێویستی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا كراوه له‌سوریا.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی تاس كه سه‌ر به رووسیایه، پوتن گوتویه‌تی: "ئێمه هه‌ندێك جیاوازیمان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و رووداوانه‌ی كه له كه‌ناری خۆرهه‌ڵاتی فورات رووده‌ده‌ن، به‌ڵام له هه‌ڵوێستێكدا هاوبه‌شین كه پێویسته ئه‌مه‌ریكا سوریا جێبهێڵێت".
به‌پێی راپۆرتی تاس، سه‌رۆكی ئیران داوای كردووه رێگری بكرێت له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی سوریا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌ی نزیك فورات جێبهێڵێت.
سی ئێن ئێن له راپۆرتێكدا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسانی رووسیا و ئیران داوایان له توركیا كردووه خۆی له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی به‌دووربگرێت.
مانگێك زیاتره ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات كه چواره‌مین ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له باكوری سوریا دژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئه‌نجامبدات، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به ده‌نگێكی ئاشكرا و به‌رز ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه و هۆشداری توندیان داوه به توركیا، به‌ڵام ئاماژه نه‌دراوه به‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه تووشی لێدانی سه‌ربازی ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شڕۆڤه‌كارانی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه، ئه‌وه‌یه: كه ئه‌م سێ سه‌ركرده‌یه قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تێك كردووه كه سه‌رۆكی ئه‌و ده‌وڵه‌ته خۆی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌بووه، پرۆفیسۆر مارك ئیل جۆهانسن له‌زانكۆی مینیسۆتا له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان 24، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا بێ ئاماده‌گی خۆی باسی وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌و وڵاته سه‌روه‌ری نه‌ماوه، وتیشی: "دیمه‌شق لای خۆیه‌وه هه‌م بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و هه‌م توركیا ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام سه‌ربازانی رووسیا و میلیشیاكانی سه‌ر به‌ئیران ره‌تناكاته‌وه، بۆیه بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سوریا به‌ده‌ست ئه‌وان نییه تا بڕیاری لێبده‌ن، ئه‌گه‌ر سوریا داوای كرد هه‌موو هێزی ده‌وڵه‌تان له وڵاته‌كه‌ی بچێته ده‌ره‌وه ئه‌وكات ده‌توانێت ئه‌مه‌ریكا تووشی ئیحراجی بكات، له ئێستا ئه‌مه‌ریكا به ئه‌ركی دژی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی له سوریایه".
سه‌دان سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا به ئه‌ركی راهێنان و پشتیوانی هاوپه‌یمانه‌كانی له‌سه‌ر زه‌وی سوریایه بۆ شكستپێهێنانی گروپی چه‌كداری داعش، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا بڵاوه‌یان پێكراوه پشتیوانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له سوریا و بنكه‌كانی داعش-ی له پارێزگای ئیدلیب و ده‌وروبه‌ری كردۆته ئامانج، هه‌فته‌ی رابردوو پێنتاگۆن رایگه‌یاند كه له رێگه‌ی هێرشێكی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانه‌وه به‌رپرسی لقی سوریا-ی داعش-یان كردۆته ئامانج له باكوری خۆرئاوای سوریا، ئه‌مه‌ش دواین سه‌ركردایه‌تی ئه‌و گروپه‌یه له دوای كوژرانی دوو سه‌ركرده‌ی تر له میانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئیدلیب له تشرینی یه‌كه‌می 2019 و كانوونی دووه‌می 2022.
به‌ڵام شرۆڤه‌كارانی سیاسی پێیانوایه سوریا مه‌سه‌له‌یه‌كی لاوه‌كی بووه لای رووسیا و رووسیا خۆی به‌شێكه له‌و پرۆسه وێرانكارییه‌ی كه له رووسیا رویداوه، ئه‌وه‌ی لای پوتن گرنگ بووه رێكه‌وتنی ئابوری بووه له‌گه‌ڵ ئیران، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌دا كۆمپانیای نه‌وتی ئیران رێكه‌وتنێكی 40 ملیار دۆلاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئایزۆرمی رووسی واژووكردووه كه بریتییه له په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی گازی ئیران و دروستكردنی بۆری نوێ بۆ هه‌نارده‌كردنی غاز، چونكه به‌پێی راپۆرتێكی زه هێل پوتن له میانی بینینی ره‌ئیسی هاوتا ئێرانییه‌كه‌یدا وتوویه‌تی: "زۆر خۆشحاڵم میوانداری سه‌ر خاكی ئیرانم.. ده‌توانین شانازی به ژماره‌ی پێوانه‌ی گه‌شه‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردوو لاوه بكه‌ین".
هێل نووسیویه‌تی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئایه‌توڵلا عه‌لی خامنه‌ئی رابه‌ری باڵای ئیسلامی ئیران وێرای وه‌ستانه‌وه‌ی دژی پرۆسه‌ی سه‌ربازی رووسیا له ئۆكرانیا رایگه‌یاند كه هاوكارییه بازرگانییه‌كانی ئیران و رووسیا سودێكی قوڵی هه‌یه بۆ هه‌ردوولا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خامنه‌ئی به پۆتن-ی وتووه: "ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ستپێشخه‌ری سه‌ربازیت نه‌كردایه بۆ سه‌ر ئۆكرانیا شه‌ڕ هه‌ڵناگیرسا".