كازمی: توركیا گوێی به داواكارییه‌كانی عێراق نه‌داوه
"ره‌تی ئه‌وه ده‌كاته‌وه هه‌ر لایه‌نێك خاكی عێراق له دژی وڵاتێكی دیكه به‌كار بهێنێت"

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی تۆپبارانكردنی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له زاخۆ، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا رایگه‌یاند، سوپای توركیا دووباره پێشێلكاریی سه‌روه‌ری خاك و ژیانی هاووڵاتیانی كرده‌وه.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 20ـی تهمموز/ یۆلیۆی 2022) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سوپای توركیا له رێگه‌ی تۆپبارانكردنی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری سه‌ر به پارێزگای دهۆك، دووباره پێشێلكاری كرده سه‌ر خاكی عێراق و هاووڵاتیانی، بووه هۆی شه‌هید و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی، زۆربه‌شیان ژن و منداڵن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاند، ئه‌و ده‌ستدرێژییه دڕندانه‌یه، ئه‌وه ده‌رده‌خات لایه‌نی توركیا گوێی به داواكارییه به‌رده‌وامه‌كانی عێراق نه‌داوه.
ده‌شڵێت: "عێراق پابه‌ندی یاساكانی رێزگرتنی دراوسێیه، ئه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر لایه‌نێك خاكی عێراق له دژی وڵاتێكی دیكه به‌كار بهێنێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا ره‌تی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه له ژێر ئه‌م پاساوه‌دا ژیانی هاووڵاتیان بخرێته مه‌ترسییه‌وه".
كازمی گوتی: "عێراق مافی وەڵامدانەوەی له‌به‌رامبه‌ر ئەو هێرشانەدا بۆ پاراستنی هاووڵاتیانیدا هه‌یه".