پوتن ته‌واو ته‌ندروسته
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ویلیا‌م بێرنز به‌ڕێوه‌به‌ری CIA دوێنێ 20ی تهمموز (یۆلیۆی 2022) له كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی ئاسایشی ئاسپێن، وتی: "پوتن له‌وپه‌ڕی دۆخی ته‌ندروستدایه!"، به‌م قسه‌یه‌ش ئاوی كرد به‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆ به‌رده‌وامانه‌ی كه بڵاوده‌كرانه‌وه كه ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
گروپی ستراتیژی ئاسپێن، 13مین كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی ئاسایشی ئاسپێن-ی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له شاری ئاسپێن-ی ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ، له رۆژانی 19 تا 22 ی تهمموز به‌ڕێوه‌ده‌بات، میدیا ناوخۆییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌واوی كۆڕبه‌نده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌گوازنه‌وه.
له دووه‌م رۆژی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، ویلیا‌م بێرنز به‌ڕێوه‌به‌ری CIA كۆڕێكی كراوه‌ی پێشكه‌شكرد ده‌رباره‌ی رووسیا و شه‌ڕی ئۆكرانیا و سیاسه‌تی چین به‌رامبه‌ر تایوان، له‌نێو قسه‌كانیدا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ته‌ندروستی ڤلادیمێر پوتن له‌وپه‌ڕی ته‌ندروستیدایه.
بێرنێز ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه وته‌كه‌ی ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی پوتن: "زانیارییه‌كی فه‌رمی هه‌واڵگری نییه".
به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ده‌نگۆیانه، قسه‌كه‌ی بێرنز یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی هیوای نه‌یاره‌كانی پوتن كه نزیكه له‌مردنی ئه‌و پیاوه رووسییه.
بێرنێز رۆژێك دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا بۆ ئێران و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئیران و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكی توركیا، ئه‌و قسه‌یه‌ی كرد.
ئه‌م زانیارییانه‌ی بێرنێز له‌كاتێكدایه كه له مانگی حوزه‌یرانی 2022 به پێی راپۆرتێكی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی كه له زه واشنتۆن پۆست بڵاوبۆوه، ڤلادیمێر پوتن چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی بۆكراوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی په‌یامنێرێكی رووسی ئاژانسی پرۆكت، پوتن له‌ماوه‌ی 4 ساڵدا، 35 جار له‌لایه‌ن پزیشكی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه‌ی ده‌ره‌قی-ه‌وه سه‌ردانی كراوه.
به‌شێكی زۆری میدیاكان فۆكسیان له‌سه‌ر رۆیشتنی پوتن بوو كاتێك له فرۆكه‌خانه‌ی تاران له فرۆكه داده‌به‌زێت و پێیه‌كانی به‌ته‌واوی له زه‌وی ده‌چه‌قێنێت و رۆیشتنێكی ته‌ندروست ده‌رناكه‌وێت، دواتریش فۆكس خرایه سه‌ر ئه‌و چاوه‌ڕوانییه 52 چركهییهی كه چاوه‌ڕێی ئه‌ردۆگان-ی هاوتا توركییه‌كه‌ی ده‌كات كه رووخسارێكی بێزاركه‌ر به روویه‌وه ده‌بینرێت.
رۆژی 20 تهمموز (یۆلیۆی 2022) ڤلادیمێر پوتن سه‌ردانی تاران-ی كرد و له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئیران، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان-ی سه‌رۆكی توركیا، رێكه‌وتنێكیان وارژوو كرد ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی سیاسی سوریا كه خاڵی گرنگ تێیدا، هه‌رسێ لایه‌ن پێداگریان له‌سه‌ر پێویستی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا كردووه له‌سوریا.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی تاس كه سه‌ر به رووسیایه، پوتن گوتویه‌تی: "ئێمه هه‌ندێك جیاوازیمان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و رووداوانه‌ی كه له كه‌ناری خۆرهه‌ڵاتی فورات رووده‌ده‌ن، به‌ڵام له هه‌ڵوێستێكدا هاوبه‌شین كه پێویسته ئه‌مه‌ریكا سوریا جێبهێڵێت".
ویلیا‌م بێرنز به‌ڕێوه‌به‌ری ئێستای CIA، پێشتر یاڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا بووه له رووسیا و دوو جار بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له مۆسكۆ ماوه‌ته‌وه، له ته‌واوی سیمیناره‌كه‌یدا تیشكی خسته‌سه‌ر شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا، بۆیه كه پرسیاریان له سه‌ر ته‌ندروستی پوتن لێ‌كرد، وتی: "ئه‌وه‌نده‌ی بزانین، پوتن ته‌واو ته‌ندروسته".
ئه‌وه‌ی زیاتر گومانی لای میدیاكان دروستكرد له‌سه‌ر خراپی ته‌ندروستی سه‌رۆكی رووسیا، ئه‌و رووخساره ناجێگیره بوو كه له چاوه‌ڕوانی ئه‌ردۆگان-دا 52 چركه وه‌ستا.
سه‌رۆكی رووسیا به په‌له ده‌چێته ژووری كۆبوونه‌وه تا هاوتا توركه‌كه‌ی ببینێت، به‌ڵام ده‌بینێت ژووره‌كه چۆڵه، جگه له میدیاكان نه‌بێت، بۆیه پوتن به‌وپه‌ڕی نائارامی و نیگه‌رانییه‌وه چاوه‌ڕێی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، هاوتا توركه‌كه‌ی ده‌كات.
میدیاكان زووم ئه‌خه‌نه سه‌ر ده‌موچاوی پوتن كه ته‌واوی نیگه‌رانه، وه‌ك جۆیس كه‌ره‌م په‌یامنێری باڵا له ناشناڵ نیوز، رێكخراوی میدیای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌تویتێكدا نوسیویه‌تی: "ئه‌و 50 چركه‌یه كه ئه‌ردۆگان وای له پوتن كرد چاوه‌ڕێی بكات، زۆر شت ده‌ڵێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه پوتن دوای شه‌ڕی ئۆكرانیا چه‌ند گۆڕاوه".